AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٣ ١٤:٠٦

ڕێبەری باڵای ئێران:

قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی زۆر گرینگە

قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی زۆر گرینگە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەوانەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی و پێشکەوتنی وڵاتیان خۆشدەوێت بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ئەم بابەتە نیشان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ نیوەڕۆ (چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ) جەختیان کرد: قۆناغی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری زۆر گرنگە.

وتیشیان: ئەوانەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی و پێشکەوتنی وڵاتیان خۆشدەوێت، پێویستە بە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا ئەمە نیشان بدەن.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: تەواو هەڵەیە ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە ئەوانەی لە خولی یەکەمدا دەنگیان نەدا، دژی نیزامن.

ڕاشیانگەیاند: لەوانەیە ژمارەیەک کەس هەبن کە بەرپرسێکیان بەدڵ نەبێت، یان ژمارەیەک کەس هەبن کە پرەنسیپی نیزامیان بەدڵ نەبێت؛ ئەوە نییە کە ئێمە ئەو جۆرە کەسانەمان نییە، بۆچی نا هەن لە وڵاتدا، بە ئازادی قسە دەکەن، گوێمان لە قسەکانیان دەبێت، دەزانین چی دەڵێن، وەک ئەوە نییە لە چاوان شاراوە بن و نەبینرێن.

جەختیشیان کرد: ئێمە دەزانین کەسانێک هەن لەگەڵ پرەنسیپی ئەم نیزامەدا و پرەنسیپی حکومەتی ئیسلامیدا نین، باشە بەڵێ ئەوانە هەن، بەڵام هەڵەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە هەرکەسێک کە دەنگی نەدابێت، بخەینە نێو ئەو بازنەیە. نابێت کەس ئەم هەڵەیە بکات. نەخێر، کێشەی هەیە، گرفتی هەیە، کارێکی هەیە، بێزارە و تاقەتی نییە، کاتی نییە، هەموو جۆرە بەربەستێک هەیە بۆ ئەوەی کەسانێک دەنگیان نەداوە.

زیادیشیان کرد: ئێستا هیوادارین ان شاءاللە ئەم قۆناغە دووهەمە کۆبونەوەیەکی بەشکۆی خەڵک بێت و مایەی ئابڕوو بێت بۆ نیزامی ئیسلامی.

هیوادارین خودای گەورە، دڵمان ڕێنمایی بکات بۆ ئەوەی کە ئەو پێی خۆشە، و هەموو ئەوانەی ئیسلامیان خۆشدەوێت، کۆماری ئیسلامییان خۆشدەوێت، پێشکەوتنی وڵاتیان خۆشدەوێت، و باشترکردنی وڵات و پڕکردنەوەی بۆشاییەکانیان خۆشدەوێت، لە ڕێگەی ئەوانەوە پێویستە ڕۆژی هەینی دەنگەکانیان پێشکەش بکەن و پیشان بدەن و خوای گەورە توانای هەڵبژاردنی باشترینیان پێ ببەخشێت. کەسێک کە بتوانێت ئەو ئامانجانە لە وڵاتدا بەدیبهێنێت.

News ID 50777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha