AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٩ ١٧:٣٢

تیمێکی ئەمریکایی ئاشکرای کرد:

تورکیا داوای چۆڵکردنی گوندەکانی دهۆك دەکات/ ئەگەری بۆردومانکردنی هاووڵاتیان

تورکیا داوای چۆڵکردنی گوندەکانی دهۆك دەکات/ ئەگەری بۆردومانکردنی هاووڵاتیان

تورکیا بازگەی لە دهۆك دروستکردووە و دەیەوێت کۆنترۆڵی جموجوڵی هاووڵاتیان لەو ناوچەیە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی سی پی تی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند: لەسەدا 75ی خاکی دهۆک دەکەوێتە ژێر ڕکێف و حوکمڕانیی دەوڵەتی تورکیاوە.

باسی لەوەشکردووە کە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمجارەی تورکیا بۆسەر هەرێم ئۆپەراسیۆنی زەمینییە، بەڵام دوو هەفتەی ڕابردوو دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنی تەواوەتی زەمینیی و 15 کیلۆمەتر هاتووەتە قوڵایی خاکی هەرێمەوە.

بەوتەی کامەران عوسمان، سوپای تورکیا داوای چۆڵکردنی چەند گوندێکی کردووە و وتوویەتی ئەگەر چۆڵی نەکەن بۆردوومانی دەکەن.

News ID 50749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha