AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٧ ٢١:٣٦

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند:

هێرشی مووشەکی قورسی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر باکووری ئیسرائیل/ ٧٠ مووشەک بەر سەفاد کەوت

هێرشی مووشەکی قورسی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر باکووری ئیسرائیل/ ٧٠ مووشەک بەر سەفاد کەوت

شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بە هێرشی مووشەکی قورس لەلایەن حزبوڵڵای لوبنان کرانە ئامانج و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەشێکی زۆری ئەو نیشتەجێبوونانەدا لێدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی باکووری ناوچە داگیرکراوەکان لە نێویاندا شاری "سەفد" لێدرا.

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی سەفد، بایرە، کەرەم بن زامرە، ئولەمە، ڕۆش بینا، حەتسووری حەجلیت، ئەلریحانییە، دێڵتۆن، عاموقە و کادیتە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو لێدراوە.

کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنیستی پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو شاری سەفاد ئاڕاستە کران.

سەرچاوە عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە دوابەدوای ئەم هێرشە تەقینەوە گەورەکان شاری سەفادی هەژاند. سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە هێرشی مووشەکی قورسی حزبوڵڵای لوبنان کردە سەر ناوچەی داگیرکراوی جەلیل ئەلعەلا. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕوودانی ئاگر و پچڕانی کارەبا لە شارۆچکەی زایۆنیستیی بیریا دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەیان بڵاو کردەوە و دووکەڵی ئاگرەکە لە ناوچەکانی بیریا، سەفد و عەین زەیتم بەرزبووەوە. ئەم میدیایانە دانیان بەوەدا ناوە کە لانیکەم ٧٠ مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بەر شاری سەفادی داگیرکراو کەوتووە و کارەبای بارەگای فەرماندەیی باکوور لەم شارەدا پچڕاوە.

News ID 50720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha