AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٧ ١٨:٢٤

وەزیری نەوت ڕایگەیاند:

ئێران بووە هابی گازی ناوچەکە/ گازی ڕووسیا لە ئێرانەوە دەچێتە ئەورووپا

ئێران بووە هابی گازی ناوچەکە/ گازی ڕووسیا لە ئێرانەوە دەچێتە ئەورووپا

بەرپرسانی وەزارەتی نەوت  ھەنگاوێکی گرنگیان سەبارەت بە گۆڕینی ئێران بۆ ناوەندی گازی ناوچەکە ھەڵگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم کارە لە کاتێکدا بوو کە تورکیا پێشبینی دەکرد ببێتە هێڵی سەرەکی ترانزێتی گاز بۆ ئەورووپا و وڵاتانی ناوچەکە، بەڵام دیپلۆماسی کارا لە وەزارەتی نەوتی دەوڵەتی شەهید ڕیسی ئەم شەرەفەی بۆ ئێران تۆمار کرد.

جەواد ئۆجی، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەو دانوستانانەی کە لە سێ مانگی ڕابردوودا لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ئەنجامدراون، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران کۆتایی پێهات و واژۆ کرا و بەم کارە ئێران بوو بە ناوەندی گازی ناوچەکە.

News ID 50717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha