AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٣ ١٨:٢٩

دامەزراوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین:

زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بایکوت دەکەن

زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستان  هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بایکوت دەکەن

دوو حزبی یەکێتی و پارتی هەژمونی بەرفراوانیان بەسەر دامودەزگاکان و ئابووری و مێدیاکانی هەرێم هەیە و دەیان هەزار پێشمەرگە و هێزی ئەمنیەکان هەیە و سەرەڕای ئەوە لە نێو خەڵکدا زۆر ڕەواییان نەماوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دامەزراوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕاپۆرتێکدا کە ڵاوی کردووەتەوە، بە پێی ڕاپرسییەکان کە ئەنجام دراون ڕایگەیاند کە سەدا 63 ی بەشداربووان لە ئەو ڕاپرسیە کە لە ساڵی 2022 ئەنجام دراوە، هیچ متمانەیەکیان بە حکومەتی هەرێم نەماوە.

چەند پارتی دیکەش بە دروشمی جێگرەوەی پارتی و یەکێتی خەریکی بانگەشەن بەڵام بەهۆی ئەوەی کە باش ڕیکخنەخراون ناتوانن جێگرەوەیەکی ڕێفۆرمیک ببن بۆ دەسەڵاتداری.

هۆکاری ئەو لاوازیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ڕووناکبیری سیاسی لە هەرێم و هەروەها بەرچاوگە و ئاسۆی ناڕوون و بێ هیواکەرێک کە ئەو پارتانە پێشکەشی دەکەن. بۆیە زۆربەی دەنگدەران هەست بە بێ هیوایی دەکەن و هەندێکش پێیان وایە کە پاڵپشتی لە ئۆپۆزیسیۆن نەک دەستکەوتی نابێت بەڵکوو زیانیشی هەیە. هەر بۆیە زۆربەی خەڵک گەمارۆدان و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان ، هەڵدەبژێرن.

بە گشتی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە هەڵبژاردنەکان سێ لەمپەری گەورەیان هەیە:

یەکەم هەژمۆنی و کۆنترۆڵی پارتە خاوەن دەسەڵاتەکان بەسەر هیزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنی و حکومییەکان.

دووهەم. شکستی ئەوان لە یەکدەنگی و یەکگرتوویی .

سێهەم. لاوازیان بۆ نووسینەوە و ڕێکخستنی پرسە ستراتیژیکەکان کە بتوانن متمانەی خەڵک بەدەست بهێنن. بێ گومان، خەڵکی هەرێم ، شکستی بزووتنەوەی گۆڕانیان لەبیر نەکردووە.

News ID 50661

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha