AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢ ٠٩:٥٦

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق بڵاویکردەوە:

وردەکاری نوێ لە هێرشی ئاسمانی سنووری عێراق و سووریا بڵاو بووەوە

وردەکاری نوێ لە هێرشی ئاسمانی سنووری عێراق و سووریا بڵاو بووەوە

گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كه‌ ئۆتۆمبێلێكی له‌ سنووری سوریا و عێراق كرده‌ ئامانج، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانیان كوژراوه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئه‌نجومه‌نی جیهاد"ی كه‌تائیبی شه‌هیدانی سه‌ر به‌ گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عه‌بدوڵا ره‌زاق عه‌نون سافی كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامانی كه‌تائیبی شه‌هیدان له‌ بۆردومانێكدا گیانی له‌ده‌ستدا.

هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بۆردومانه‌كه‌یاندا كه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ له‌ سنووری سووریا و عێراق ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كرده‌ ئامانج.

دوێنێ هه‌ینی، سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان ڕاپۆرتیاندا كه‌ باره‌گاكانی گروپه‌ عێراقییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی خاكی سووریادا كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرشی ئاسمانی، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌شه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

News ID 50646

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha