ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ حەلیمە مەڵایی: چەند مانگ لەمەوبەر کە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا یاسای کۆمەڵایەتی پەسەند کرد بڕیار درا لە ١١ی جووندا هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام بدات.
کەچی بە نزیک بوونەوە لە ڕێکەوتی دیاری کراو، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریای داگیر کردووە و بە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستان بووەتە هۆی نەبڕانەوەی نائارامی و قەیران لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ هاتە دەنگ و هەڵوێستێکی توندی نواند.
ئەردۆغان ڕایگەیاند ئەگەر بێتەو کوردی سووریا هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە وڵاتی خۆیاندا بکەن؛ هێرشیان دەکەینەوە سەر و بوردۆمانیان دەکەین.!
ئەردۆغان وتبووی تورکیا قبووڵی ناکات تیرۆریستان لە نزیک سنوورەکەیدا بن.
دوای قسەکانی ئەردۆغان بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاستی ناوچەکە، بە تایبەت کوردەکان کاردانەوەیان بوو و نووسیان: ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە هەڵبژاردنە و هەڵبژاردن دەکەن بۆ دیاری کردنی بەرپرسانی شوێنی ژیانیان ئێستا چ یاسایی بێت و چ نایاسایی کە پەیوەندی بە وڵاتی سووریا و ناوخۆی وڵاتی خۆیانەوە هەیە، تیرۆریستن یا ئەوانەی بە تۆپ و مووشەک و هێرشی سەربازی سنوورەکانی وڵاتی سووریایان بەزاندووە و هەزاران ژن و منداڵیان شەهید کردووه و ئێستاش بە ئاشکرا هەڕەشەی شکاندنی سەروەری وڵاتی سووریا دەکەن.؟
دوای هەڕەشەکەی تورکیاش، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتە سەر خەت و هۆشداری بە کوردی سووریا دا کە نەکەن دەس بۆ هەڵبژاردن ببەن.ئەمریکا وتبووی کە ئێستا کەشەکە گونجاو نییە بۆ هەڵبژاردن.
په‌یامه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كوردستانی سووریا هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌یامه ده‌بینرێت به‌ر له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان له 25ی (ئه‌یلول/9)ی 2017 ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌ڵام پشتگوێ خرا، دواتر روداوه‌كانی 16ی (ئۆكتۆبه‌ر/10)ی لێكه‌وته‌وه و كورد 51%ی خاكی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی له‌ده‌ستدا.
هاوکات ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) سەبارات بەم بابەتە به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له 11ی جووندا.
ده‌شڵێت: "بابه‌ته‌كه پرسێكی ناوخۆییه و بۆ به‌هێزكردنی دیموكراسییه، ئه‌مریكاش كه ده‌ڵێت هێشتا كه‌شێكی باش نه‌ڕه‌خساوه دروست نییه و پێشبینی ده‌كه‌ین بۆ رازیكردن و خاتری توركیا بێت، بۆیه بڕیاری ئێمه به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی خۆیدا".
په‌یوه‌ست به پشتیوانی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌ڵبژاردن له‌ناو ماڵی خۆمان ئه‌نجامده‌ده‌ین و بابه‌ته‌كه دیموكراسییه و له هه‌موو وڵاتێك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شتێكی گه‌لێك ئاساییه و دژی هیچ كه‌س و هیچ وڵاتێك نییه.
بەڵام وادیارە تەنیا پەیەدە نییە کە لەمبارەوە بڕیاردەرە و تورکیا لە کوردستانی سووریا ئەوەندە بەهێزه کە ئەمریکاش ناچار دەکات وەکوو جارەکانی دیکە پشتی کورد بەر بدات و دووبارە بیسەلمێنێت کە ئەمریکا تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆی، وەک کارتی گوشار کورد لە ناوچەکە بەکاردێنێت.
تا کاتێک نەوتی ناوچە کوردییەکانی سووریای پێ قاچاخ بکات و نەوت و کانگاکانیان بدزێت پاڵپشتی کوردە و هەرکە تورکیای هاوپەیمانی مۆن بوو، ئەوە ئەمریکایە کە کورد دەفرۆشێت.
ڕێک وەکوو ئەو کاتەی کە تورکیا یەکەمجار هێرشی کردە سەر کۆبانێ و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی کوشت و برینداری کرد بەڵام ئەمریکا دەستبەجێ ناوچەکەی بۆ چۆڵ کرد و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرد. ئەمەش دووبارە نیشانی دایەوە کە ئەمریکا هیچ کات جێی متمانە نەبووە و نابێت.
ئەگەرچی چوار لایەنی سیاسی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو ناوچانە بوون. بەڵام بەشێک لە شارەزایانی مەسەلەی تورکیا و کورد پێیان وایە هەڕەشەکانی تورکیا و نیگەرانییەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکی دواخستنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی کوردی سووریایە و نیشانی دایەوە کە کورد لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەسەڵات و هێزێکی وای نییە کە بتوانێت بەرەنگاری تورکیا بێتەوە و هیچ پاڵپشتێکیشی نییە و ئەمریکاش هەموو بەڵێنەکانی درۆیە و تەنیا تا سەر بیرە نەوتەکان بڕ دەکات.
Your Comment