بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دووشەممە پاگەندەی کرد بەرز بوونەوەی پاشەکەوتی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران 30 ئەوەندەی ئەو ئاستەیە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دیاری کرابوو.
هەواڵدەری ئاسۆشەیتێدپرێس پاگەندەی کرد کە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەست خستووە کە نیشانی دەدات ئێران ئێستا 142.1 کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی 60 لەسەدی هەیە کە لە چاو دوایین ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە لە مانگی فێڤریە 20.6 کیلۆگرام زیادی کردووە.
لە ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە ئۆرانیۆمی پیتێندراو بە ئاستی 60 لەسەد تەنیا هەنگاوێکی کورت و تەکنیکی لەگەڵ ئاستی 90 لەسەدی تەقەمەنی مەودای هەیە.
Your Comment