بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی بەدیل گرتنی چەند سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە، خەڵک لە شاری دورا و سور و کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینی عەین ئەلحلوە و نەهر بارد و چەند کەمپی دیکە خۆشحاڵیان دەربڕی.
سەرچاوە فەلەستینییەکان بەرەبەیانی یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا کە دوای ڕاگەیاندنی وتەبێژی کەتیبەکانی قسام لەسەر بەدیل گرتنی سەربازانی ئیسرائیلی لە باکووری غەززە، خەڵکی لوبنان و کەرتی ڕۆژاوا بۆ شایی گێڕان هاتنە سەر شەقام.
Your Comment