AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١ ١٥:٥٩

ماڵئاوایی مەرجەعەکان و خەڵک لە سەرۆک کۆمار

تەرمی شەهیدانی خزمەت بۆ زیارەت گەیشتە بارەگای حەزرەتی مەعسوومە

تەرمی شەهیدانی خزمەت بۆ زیارەت گەیشتە بارەگای حەزرەتی مەعسوومە

چەند خولەکێک پێش ئێستا تەرمی  سەرۆک کۆمار و شەهیدانی خزمەت گەیشتە ناو شاری پیرۆزی قوم و بارەگای حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند خولەکێک لەمەوبەر تەرمی سەرکۆماری شەهید و شەهیدانی دیکەی خزمەت چوونە ناو شاری قوم و بۆ زیارەت برایە مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی فاتیمە مەعسوومە، سەلامی خوایان لەسەر بێت.

تەرمی شەهیدان بڕیارە لە مەزارگەی حەزرەتی مەعسوومەوە لەلایەن خزمەتکارانەوە زیارەتی پێبکرێت.

دواتر تەرمی شەهیدانی خزمەت تا مزگەوتی پیرۆزی جەمکاران لە لایەن خەڵکی قوم بەڕێ دەکرێت.

ژمارەیەک لە مەرجەعەکان و زانایانی ئایینی لەگەڵ سەرۆک کۆماری شەهید و دیکەی شەهیدان ماڵئاواییان کرد.

دواتر تەرمەکان دەگەڕێندرێنەوە تاران و ئەمشەو لە موسەلای تاران ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و ڕێزگرتنی خەڵک لە شاهیدانی ڕێگای خزمەت بە خەڵک بەڕێوەدەچێت.

News ID 50280

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha