بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، پیرحوسێن کۆلیوەند، بەرپرسی مانگی سوور ڕایگەیاند: "تەرمی پاکی شەهیدان دەگوازرێنەوە بۆ میعراجی شەهیدانی تەبرێز". گەڕان بەدوای تەرمەکاندا کۆتایی هاتووە.
ناوی شەهیدانی فڕۆکەوان و تەکنیکی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک و وەفدەکەی
ناوی فڕۆکەوانە شەهیدەکانی ئەم ڕووداوە بەم شێوەیەن:
فڕۆکەوان سەرهەنگ سەید تاهر مستەفەوی
فڕۆکەوان سەرهەنگ موحسین دەریانوش
پسپۆڕی تەکنیکی بێهرووز قەدیمی.
هەروەها بە بۆنەی ماتەمینی شەهادەتی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانیان، ئاڵای بارەگای ئیمام ڕەزا لە مەشهەدی پیرۆز گۆڕدرا بۆ ئاڵای ڕەش.
بڕیارە سبەینێ تەرمی شەهیدان لە تەبرێز بەڕێ بکرێت بەرەو تاران.
ئێستا خەڵکێکی زۆر لە بەر ماڵی ئایەتوڵڵا ئالی هاشم پێش نوێژی هەینی تەبرێز کۆبوونەتەوە و شین دەگێڕن.
Your Comment