بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینگ، مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ڕاگەیاندنی هەواڵی دەرکردنی ٨۹ کەس لە ئەندامانی ئەم وەزارەتخانەیە ئاشکرای کرد: لە هەمان حاڵدا ۳۳۲ کەس لە ئەندامانی تری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ لێپێچینهوه بانگهێشت کراون.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەبەست لە ئەم کارەی پاککردنەوەی دەزگا دیپلۆماسیەکان لە کەسانێک کە پێوەندییان بە کوودەتاکەوە بووە ڕاگەیاند.
شیاوی باسە، سەرۆک وەزیرانی تورکیا چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەی ۷٦٥۹۷کەس لە پێوەندی لەگەڵ کوودەتا سەربازییە شکستخواردووەکەی۱٥ جوولایەوە لەکارکردن ڕاگیراون و ٤٨۹۷کەسیش لە هەمان پێوەندیدا لەکار دەرکراون.
بەم پێیە، بینالی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتارێکدا لەم بارەیەوە وتبووی: بە گشتی ڕێژەی ئەوکەسانەی کە لە پێوەندی لەگەڵ کوودەتاکەدا لەکار دەرکراون یا ڕاگیراون، زیاتر لە ٨۱هەزار کەسە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەرکردنی ٨۹ کەس لە ئەندامانی ئەم وەزارەتخانەیە بە تۆمەتی پێوەندیان لەگەڵ کوودەتا شکستخواردووەکە هەواڵی دا.
News ID 5020
Your Comment