AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٣ ١٦:٤٩

لە ماڵپەڕی ڕێبەری ئێران بڵاو کرایەوە؛

گوڵانی کوردەکان لە تاران/ خوێندنەوەیەکی تازە بۆ سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی

گوڵانی کوردەکان لە تاران/ خوێندنەوەیەکی تازە بۆ سەفەرەکەی نێچیرڤان بارزانی

دیدار ڕێبەری ئێران لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نە خاڵیک بەڵکوو درێژەی هێڵێکە کە بەردەوام لەسەر زەروورەتی دۆستایەتی و پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردەکان، جەختی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی حەڤدەی گوڵانی ئەمساڵ، بۆ هەرێمی کوردستان ڕۆژێکی تایبەت بوو. چونکوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئاوەها ڕۆژێکدا لە تاران ، چووە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئێران و کەشی دۆستانە و خۆمانیانەی ئەو دیدارە، سەرەنجی مێدیاکانی ناوچەکە و جیهانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا.

دیداری ڕێبەری ئێران و بارزانی، نەک لە ڕێگای دیپلۆمسییەوە بەڵکوو تەنیا لە ڕێگای وێنەیەکەوە پەیامی خۆی بۆ بەردەنگەکانی ڕوون کردەوە.

وێنەیەک کە نیشانی دەدا، بارزانیی گەنج، بە تەنێ چووەتە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی و بۆ یەکەم جار، ئامۆژگارییە باوکانەکانی لە نزیکەوە بیستووە.

نێچیرڤان بارزانی لە دۆخێکدا هاتە تاران کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا کێشەی سیاسی بەرچاو لە نێوان بەغدا و هەولێر هەبووە بەڵام ڕێگای گفتوگۆکان هەر دانەخراون. هەر وەک بەرپرسانی هەرێمیش ڕایانگەیاندووە ئێران بەردەوام ڕۆڵی نێوبژیوانی لە نێوان دوولایەنەکە گێڕاوە و ڕۆڵی بووە لە پاراستنی تۆکمەیی نێوان دوولاکە.

یەک خاڵ نا؛ یەک هێڵ

بە پێ هەواڵی هەفتەنامەی هێڵی حزبوڵڵا؛ ڕێبەری ئێران لە ئەو دیدارەدا وێڕای جەخت لەسەر نزیکی پێوەندی خەڵکی ئێران لەگەڵ کوردەکان، بە بارزانیی وتووە: "ئێمە، لە نێوان خۆمان و کۆمەڵگای کوردی-چ لە ئێران و چ لە عێڕاق- لە هەر نەتەوەیەکی دیکە نەتەوەیەکی دیکە نزیکی زیاتە دەبینین؛ ئەوان هەر لە ئێمەن"

بڵاو بوونوەی ئەو قسە گرینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر کوردەکان، بێژە و ڕوون کەرەوەی ئەو ڕاستییەیە کە بە پێچەوانەی پاگەندەی بێ بنەمای گرووپە دژبەر و دژە شۆڕشەکان، کۆماری ئیسلامی نەک هەمبەر کوردی ناوخۆ، بەڵکوو سەبارەت بە هەموو کوردەکانی ناوچەکە، ڕوانگەیەکی مرۆیی و بەڕێزەوەی هەیە. هەروەها نێچیروان بارزانیش لە دیداری هەموو بەرپرسانی ئێران نیشانی دا کە پیلانی دوژمنانی ئێران کاریگەر نەبووە. چونکوو ئەو ڕاشکاوانە ئاامژەی دا کە ئیمام خومەینی ڕێبەری کوردەکانیشە و ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەبوایە، بزووتنەوەی کوردەکان لە دژی سەددام چ بەسەر دەهات.

بارزانی هەروەها لەسەر گرینگایەتی پاڵپشتی ئێران لە ئاسایشی هەرێم لە سەردەمی داعش جەختی کرد.

دیدار ڕێبەری ئێران لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نە خاڵیک بەڵکوو درێژەی هێڵێکە کە بەردەوام لەسەر زەروورەتی دۆستایەتی و پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردەکان، جەختی کردووە.

کوردەکان و گوڵان

لە گوڵانی ساڵی 1388 بوو کە ئایەتوڵڵا خامنەیی سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد و لە ڕۆژی 28 ی گوڵان لە بەیانیدا لەگەڵ گرووپێکی کەم لە هاوڕێکانی لە کێوی ئاویەری سنە پیاسەی کرد و هەندێک لە کەژەوانان و ورزشوانان کە ڕۆژانە دەچنە ئاویەر بە بێ هیچ لەمپەرێک توانیان لەگەڵ ڕێبەری ئێران کە مێدیاکانی جیهان کاتژمێر بە کاتژمێر لەسەر کارەکان باس دەکەن، سڵاو و چاکی و چۆنی بکەن.

ڕێبەری ئێران کە 8 شەو و ڕۆژ لە ئەو پارێزگایە مایەوە، دوو پەیامی گرینگی بۆ ناوخۆ و دەرەوە هەبوو: یەکەم ئەوەی کە بە پێچەوانەی پاگەندە بێ بنەماکان پارێزگای وکردستان لە ئەمنتریش پارێزگاکانی ئێران و دووهەم ئەوەی کە ئاستی متمانە و دۆستایەت ڕێبەری ئێران لەگەڵ کوردەکان، زۆر زیاتر لە ئەوەیە کە بیری لێ دەکرێتەوە.

دەفرایەتییەکانی پێوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان

نزیکی هەرێمی کوردستان بە سنوورەکانی ئێرانەوە، لە گرینگتگرین هەلەکانی ئەو بەشە کوردنشینەی عێڕاقە. بوونی سنوور لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام وەکوو ڕێگای سەرەکی هەناردەی کاڵا و خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی هەرێمی کوردستان.

هەروەها لە بواری زانکۆییشدا خوێندکارەکانی هەرێم دەتوانن لە زانکۆکانیش ئێران بخوێنن و خزمەتی زانستی بەربڵاو وەربگرن. ئەویش لە دۆخێکدا کە بە پێچەوانەی تورکیا، جیاوازی زمان ک‌ێشە بۆ خوێندکارەکان دروست ناکات، جودا لە ئەوەش هەندێک لە دامەزراوە و زانکۆکانی ئێران دەتوانن لقێکیان لە هەرێ هەبێت و لەوێ هەوڵ دەبن بۆ خزمەتگوزاری خوێندکاری لەو هەرێمە.

یەکێکی دیکە لە گرینگترین دەفرایەتییەکانی گەشەی پێوەندی هەرێم و ئێران گەشتیاری تەندروستییە. ڕاستی ئەوەیە کە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ستانداری پزیشکی لە خوارەوەیە و ناچارن بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی بێتە ئێران.هاوکاری نێوان نەخۆشخانە، هۆتێل و و بەشەکانی دیکەی کاریگەر دتوانێت ببێتە هۆی گەشەی سەفەری نەخۆشەکان بۆ ئێران .

لە ساڵانی دواییدا، بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی ئابووری لە هەرێم سەرمایەدانەری گەورەیان کردووە و ئەگەر فێستیڤاڵ و کۆبوونەوەی زانستگی و تەکنیکی زیاتریش بەڕێوە بچێت و ڕێگاچارەی ورد بۆ دەفرایەتی و هاوکاری و سەرمایەدانەرییەکان پێناسە بکرێت، دەتوانرێت بە ئەو بەشە هیوادار ببین.

ئێران ئێستا لە گرینگترین هێزەکانی جیهانە و لە دوو بواری هێزی نەم و سەختدا لە ناوچەکە قسەی هەیە بۆ وتن. وەڵام بە هێرشی ئیسرایل تەنیا یەکێک لە حاڵەتەکان بوو کە نیشانی دا تاران هەمبەر ئاسایشی بە توندترین شێوەی وەڵامی دوژمنانی دەداتەوە. ئاساییشە کە ئێران نیسبەت بە هەر جۆرە هەوڵێکی دژە ئەمنیەتی کاردانەوەی هەبێت. یەکێک لە ئەوانە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانە کە بەردەوام بوونی هەرێم دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسایش و سەقامگیری بەشی دوولایەنەکە بێت.

ئەم نووسراوە لە ماڵپەڕی نووسینگەی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو بووەتەوە.

News ID 50143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha