AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٢ ١٣:٣٣

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:

گەورەترین ناوەندی دەرمانی ئەتۆمی ڕۆژاوای ئاسیا لە ئێران دەکرێتەوە

گەورەترین ناوەندی دەرمانی ئەتۆمی ڕۆژاوای ئاسیا لە ئێران دەکرێتەوە

جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کردنەوەی گەورەترین ناوەندی ڕادیۆدەرمانی ڕۆژاوای ئاسیا لە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی ، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: دوژمنان بۆ ڕاگرتنی ڕێگای سەرکەوتنی ئێران، گەمارۆیان خستووەتە سەر ئێمە بەڵام ئێمە لە هەموو بوارەکان پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە.

ئیسلامی وتی: یەکێک لە ئەو بابەتانە ، پرسی پەرەسەندنی دەفرایەتی ڕادیۆدەرمانەکان لە ئێران بوو کە پێشکەوتنی زۆرمان بەدەست هێنا کە ئەگەر ئەو سەرکەوتنمانە بەدەست نەهێنابا ئەوا ئەگەری بەرهەمهێنانی ئەو ڕادیۆدەرمانانە بۆ نەخۆشە شێرپەنجەییەکان بەدەست نەدەهات بەڵام بە پشتی خودا بەزوویی گەورەترین ناوەندی ڕادیۆدەرمانی ڕۆژاوای ئاسیا لە تاران دەکرێتەوە.

News ID 50134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha