AP ١٤٠٣ گوڵان ١٨ ١٥:٤١

مێهمەت ئۆجالان:

ئێمە تەنانەت نازانین عەبدوڵڵا ئۆجالان لە کوێیە؟ ئەی ئەوە گۆشەگیری زۆرەملێ نییە، چییە؟

ئێمە تەنانەت نازانین عەبدوڵڵا ئۆجالان لە کوێیە؟ ئەی ئەوە گۆشەگیری زۆرەملێ نییە، چییە؟

مێهمەت ئۆجالان برای ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە ناڕەزایەتی بە گۆشەگیری زۆرەملێ براکەی، وتی: دەمێکە کە لە بوون یان نەبوونی ئۆجالان لە ئیمرالی هیچ هەواڵێکمان لەبەردەست نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهمەت ئۆجالان برای بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بێ هەواڵی 37 مانگە لە ئۆجالان و دیکەی زیندانی زیندانی ئیمرالی، داوای لابردنی گۆشەگیری زۆرەملێ لە دژی زیندانیانی ئیمرالی کرد.

ئەمە لە حاڵێکدایە چدند مانگ لەمەوپێش نوێنەرانی دەم پارتی بۆ لابردنی گۆشەگیری زۆرەملێ لە سەر ئۆجالان چوونە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەکانی مافی مرۆڤی پەرلەمان، بەڵام وەزارەتی داد لە وەڵام بە ئەو داوکارییە بوونی هەر جۆرە گۆشەگیرییەک لە سەر ئۆجالانیان ڕەت کردەوە.

مێهمەت ئۆجالان برای عەبدوڵڵا ئۆجالان لە گفتوگۆیەکدا وتی: ئێمە زیاتر لە 37 مانگە ئاگامان لە عەبدوڵڵا نییە ئەی ئەوە گۆشەگیری نییە، چییە؟

هەروەها وتیشی کە تا کاتێک چاومان بە ئۆجالان نەکەوێت بڕوا بە ماف و دادپەروەری ناکەین.

News ID 50086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha