AP ١٤٠٣ گوڵان ١٧ ٠٦:٢٦

گۆڤاری ئەی بی سی ئۆسترالیا ڕاپۆرتی دا؛

گرینگی نەدانی ئەمریکا بە پێداویستی بەرگری هەرێمی کوردستان

گرینگی نەدانی ئەمریکا بە پێداویستی بەرگری هەرێمی کوردستان

بە پێی نووسراوی کەناڵی ئەی بی سی ئۆسترالیا، ئەمریکا تا ئێستا سەرەنجی نەداوەتە داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی سیستەمی بەرگری مووشەکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەی بی سی ئۆسترالیا لە یادداشتێکدا لەسەر داواکارییە بەردەوامەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بۆ چی کردنی قەڵغانی بەرگری ئاسمانی لە ئەو ناوچە باسی کردووە.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە هێرشە مووشەکییە بەردەوامەکان بە هەرێمی کوردستان نووسی: لە حاڵێکدا کە هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکان لاوازە، بەڵام ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانی ئەو ناوچە، تا ئێستا سەرەنجی نەداوەتە پێداویستی بەرگری ئەو ناوچە لە بەرانبەر هێرشە مووشەکییەکاندا.

هەروەها لە درێژەدا هێناویە کە سەرەڕای دیاری کردنی بودجە بۆ تەیار کردنی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی بەرگری مووشەکی ، بەڵام هێشتا نادیارە کە ئایا جێبەجێ دەکرێت یان نا.

News ID 50061

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha