AP ١٤٠٣ گوڵان ١٦ ١٠:٥٠

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

ئەگەری وەستاندنی شەڕی غەززە لە ڕابردوو زیاترە

ئەگەری وەستاندنی شەڕی غەززە لە ڕابردوو زیاترە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە بارودۆخێکداین کە ئەگەری وەستاندنی شەڕی غەززە بە بەراورد بە ڕابردوو زیاتر بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" لە میانەی سەفەرەکەی بۆ گامبیا و بەشداری کردنی لە پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە دروشم لە گەشەپێدانی بەردەوامی وڵاتانی ئیسلامی لە شاری بانجول لە ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایار بەڕێوەچووە و پرسی غەززەش لە بەرنامەی کاری ئەم کۆبوونەوەیەدا بوو.

ڕاشیگەیاند کە "ئێمە لە کەشێکداین کە ئەگەری وەستانی شەڕ لە غەززە بە بەراورد بە ڕابردوو تا ڕادەیەک زیادی کردووە" و هۆکاری ئەمەش ڕاوێژکارییەکان، هەوڵەکان، گوشارەکانی خەڵکە .

هەلومەرجێکی نوێ ڕوویداوە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە.

News ID 50052

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha