بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کردەوە دیپلۆماسییەکانی ئێران سەبارەت بە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند: ئەو تاوانەی کە ڕژێمی زایۆنی لە دژی کونسوڵخانەی ئێران ئەنجامی داوە، پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.
وتیشی: ئێران بۆ تەمێ کردنی ڕژێمی دەستدرێژیکاری زایۆنی لە چوارچێوەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا ئۆپراسێۆنی ئەنجامداوە و بە هیچ شێوەیەک هەوڵی پەرەدان بە قەیران و شەڕ لە ناوچەکەی نەدا؛ هیچ ئامانجێکی ئابووری، نیشتەجێبوون و مەدەنی نەکرایە ئامانج.
هەروەها کەنعانی بە ئاماژە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، زیادی کرد: دوکترینی ئەتۆمی ئێران زۆر ڕوونە و بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی بە مافێکی ڕەوای خۆمان دەزانین. لە بنەڕەتدا چەکی ئەتۆمی لە دوکتورینی بەرگری و سەربازیی ئێراندا جێگایەکی نییە و هەڵوێستەکانی ئێرانیش لەم بارەیەوە چەندین جار ڕاگەیەندراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پاگەندەی دەسەڵاتدارانی زایۆنی سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دژ بە ئێران وتی: ئەوانەی هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییان دەدا ساڵانێک هەوڵیان دا بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا.
Your Comment