AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٩ ١٣:١٩

لەیلا زانا دوای 8 ساڵ بێدەنگی گەڕایەوە گۆڕەپانی سیاسەت لە تورکیا

لەیلا زانا دوای 8 ساڵ بێدەنگی گەڕایەوە گۆڕەپانی سیاسەت لە تورکیا

لەیلا زانا دوای 8 ساڵ بێدەنگی گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسەت و داوای پاڵپشتی خەڵک لە بەربژێرەکانی دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکانی 31 ی مارسی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەیلا زانا نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا کە لە ساڵی 2016 ەوە تا ئێستا لە سیاسەت دوور بووە و لە گوندی زێدی خۆی نیشتەجێ بوو، دوای 8 ساڵ گەڕایەوە گۆڕەپانی سیاسەت و داوای لە خەڵک کرد کە لە هەڵبژاردنەکانی 31ی مارس دەنگ بدەنە پارتی بەرابەری و دیمۆکراسی گەلان.

لەیلا زانا دوای 8 ساڵ بێدەنگی بە بەشداری لە میتینگەکانی هەڵبژاردن لە کوردستانی تورکیا داوای لە خەڵک کردووە کە دەنگ بدەنە دەم پارتی و ئەو گەڕانەوەی لەیلا زانا دەنگی زۆری لە مێدیاکانی کوردستانی تورکیاوە داوەتەوە.

News ID 49597

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha