بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وتی: ئەوەی کە جیهان لە گۆڕەپانی شەڕ لە غەززە دەیبینێت، پەیامێکی فێرکەر بۆ هەموو گەلانی جیهانە.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و ئەنجامەکانی زیادی کرد: بەرپرسانی باڵای دوژمن ئێستا بە تێپەڕینی شەش مانگ لە شەڕی غەززە دانیان بە خەساری ستراتیژیکی خۆیان لە شەڕی غەززە داناوە.
ناوبراو تانیاهۆی خستە بەردەنگەوە و وتی: تەنانەت ئەگەر هێرش بکەیتە سەر ڕەفەح، نەک هەر ناگەیتە ئارەزوویی کۆنی خۆت بۆ لەناوبردنی حەماس و شکستی بەرخۆدان بەڵکوو هەر لە ئێستاوە شکستی هێناوە.
Your Comment