بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا هێزەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، نزیک لە یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا، ڕێوڕەسمی لایەنگرانی پارتی دیمۆکراتیکی سووریا سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد، لایەنی دژ و ڕکابەری پارتی چەپی نزیک لە یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریایان تێک داوە و دوو کەستیان بریندار کردووە.
بە پێ ئەو ڕاپۆرتە، ڕێوڕەسمی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا کە ڕۆژی ڕابردوو لە شاری کۆبانێ بەڕێوە دەچوو، لەلایەن گەنجانی توندڕەوی نزیک لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکەوە هێرشی کرایە سەر و بە هۆیەوە دوو کس بریندار بوون.
Your Comment