AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٥ ٢٠:٥٠

بەڵگەیەکی نهێنی ئاشکرا بوو؛ سیخۆڕیی "بەلێشاوی" ئیسرائیلییەکان بۆ ئێران

بەڵگەیەکی نهێنی ئاشکرا بوو؛ سیخۆڕیی "بەلێشاوی" ئیسرائیلییەکان بۆ ئێران

وردەکاریی نوێی ئاشکرابووی بەڵگەی نهێنیی ڕێکخراوی ئەمنی ناوخۆیی ئیسرائیل(شین‌بێت) نیشان دەدا کە ئاستی هاوکاریی دانیشتووانی ئیسرائیل لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران "بە ڕادەیەکی ترسێنەر و بێ‌وێنە" بەربڵاوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕایگەیاند: بەڵگەی نهێنییەک کە لەم دواییەدا لە ئاستی باڵای شین‌بێت بڵاو بۆتەوە، ڕاشکاوانە باس لە دیاردەیەک بە ناوی "سیخۆڕی بەلێشاو" لە ئاستی ناوخۆی ئەو ڕژیمە دەکات کە تێیدا دەیان دانیشتووی زایۆنی، لە ڕێگەی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، چالاکانە و خۆویستانە بۆ دەزگا هەواڵگری و ئیتلاعاتییەکانی ئێران چالاکی دەکەن.

ئەو سەرچاوە بە ئاماژە بە ترسی شرۆڤەگەرانی بەڵگەکە لە ئاسایی‌بوونی سیخۆڕی لای دانیشتووانی ئیسرائیل بۆ ئێران، ڕاشیگەیاند: لەمناوە هەندێک بۆ ئەنگێزەی ماڵی سیخۆڕییان کردووە و گرووپێکی تر بە هۆی دژایەتی ئایدیالۆژیکی لەگەڵ سیاسەتەکانی ڕژیمی زایۆنی یان هەست بە نایەکسانی و هەڵاواردن ئەو کارەیان ئەنجام داوە و بگرە کەسانێکیش بەهۆکاری کەسێنی یان تۆڵەکردنەوە هاوکارییان کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، شێن‌بێت لە ئێستادا بەرەوڕووی ئاستەنگی کۆنتڕۆڵی ئەو دیاردەیەیە و بەڵگەکە بە ئاماژە بە لایەنی "خەساری ستراتژیکی" ئاشکرای کردووە کە بەربڵاویی دیاردەکە و کەڵک‌وەرگرتن لە میتۆدی پەیوەندیی ڕەمزی و بەهرەوەرگرتن لە پلاتفۆڕمی نەناسراو، ناسین و پێوشوێن‌گرتنی هەموو ئەو کەسانەی بۆ ڕژیمی زایۆنی دژوار کردووە.

News ID 57921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha