AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٦ ١٤:٥٢

لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر:

کوردستان بەرەو پێشکەوتن/پارێزگار هەواڵی خۆش دەداتە خەڵک

کوردستان بەرەو پێشکەوتن/پارێزگار هەواڵی خۆش دەداتە خەڵک

هەوڵی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان بووەتە هۆی پێشکەوتنی پارێزگا و لە دوو ساڵی ڕابردوودا گەشەی کوردستان لە بواری کردنەوەی پڕۆژە گەورە ئاوەدانی، ئابووری ، بواری وزە کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر بە وتنی ئەوەی کە ڕووداوی باش لە دەوڵەتی سێزدەیەم بۆ کوردستان ڕووی دا ، ڕایگەیاند:پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە و فڕۆکەخانەی سەقز لە ڕیزی ئەو گەڵاڵە گرینگانە بوو کە چەندین ساڵ بوو خەڵک چاوەڕێی کردنەوەیان دەکرد و بە شوێنگیری بەرپرسان لە سەفەری سەرۆک کۆماردا کرانەوە.

زارعی کووشا دریژەی دا: لە سەفەری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگا نزیک بە 190 پڕۆژە پەسەند و ڕاگەیێندرا.

هەروەها وتیشی: لە سەفەری یەکەمی سەرۆک کۆمار زیاتر لە 30 پڕۆژە لە بواری ئابووری و 16 پڕۆژە لە بواری ئاوەدانی لە کوردستان کرایەوە و لە سەفەری دووهەمیشدا 118 گەڵاڵە پەسەند کرا و بڕی 14 هەزار ملیار تمەن بۆ گەشەی ژیرخانەکان و کارە ئاوەدانییەکان پەسەند کرا.

زارعی کووشا وتیشی: لە بواری تەندروستی و دەرمانیش 14 پڕۆژەمان لە کوردستان هەبووە.

News ID 49231

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha