بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تانسیس کامبانیس، بەڕێوەبەری بیرمەندی ناوەندی سێنچری ئینترنەشناڵ لە نیویۆرک پێی وایە کە ئەمریکا هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نییە جگە لە کشانەوە لە سووریا دوای ئەو گوشار و هێرشانەی لە لەم ماوەیەداـ بۆ سەر هێزەکانی لە سووریا کراوە.
لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری شیکاریی (Truthout) بڵاویکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کوردەکانی سووریا و ئیدارەی خۆسەری کورد لەم وڵاتەدا لە ئێستادا جگە لە ئەمریکا هیچ هاوپەیمانێکیان نییە و دۆخێکی زۆر سەختیان دەبێت ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا سووریا بەجێبهێڵن.
ئەو پێی وایە کوردەکانی سووریا هیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ، بێگومان بە هاوکاری ڕووسیا، بەڵام کێشەکە ئەوەیە حکومەتی ناوەند ئامادە نییە داواکارییەکانی کورد قبوڵ بکات.
ئەم توێژەر و نووسەری کتێبی جەنگ لە عێراق بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کوردەکانی سوریاش هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەدەن، چونکە ئەگەر ئەمریکا لە ناوچەکەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان بکشێتەوە، بژاردەیەکی باشتریان نابێت.
Your Comment