AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٧ ١٦:١٥

پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان گەیشتە مەسعود بارزانی

پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان گەیشتە مەسعود بارزانی

بۆ تاووتوێکردنی گفتوگۆکانی دەم پارتی‌و بەرپرسانی حکومەتی تورکیا تایبەت بەپڕۆسەی ئاشتی، وه‌فدێكى ده‌م پارتى گەیشتە هەرێمی کوردستان‌و ئەندامێکی وه‌فده‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یامى ئۆجه‌لانمان بۆ مه‌سعود بارزانى پێیه‌".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وه‌فده‌كه‌ى دەم پارتی لە كوردستانی تورکیا، پێکهاتوون لەسری سورەییا ئۆندەر بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی‌و پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی لەبازنەی وان‌و کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) لەتورکیا.

پەروین بوڵدان ئەندامی وه‌فده‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌، ئەمڕۆ دەچنە هەولێرو لەگەڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

بڕیاریشه‌ دوای کۆبوونەوەکانیان لەهەولێر، وه‌فده‌كه‌ بچێته‌ سلێمانی، وه‌كوو پەروین بوڵدان ڕایگه‌یاندووه، لەسلێمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی‌و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

ئبه‌وته‌ى بوڵدان، "لەسەردانەکەدا پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە دەدەنە مه‌سعود بارزانی."

لاى خۆیشیه‌وه‌ سدقی ڕحا ئەندامی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەهەرێمی کوردستان باسى له‌وه‌كردوه‌، "کۆبونەوەکانی وه‌فده‌كه‌ ڕۆژی یەکشەممە لەهەولێر دەبێت‌و دوشەممەش لەسلێمانی".

وه‌فده‌كه‌ ئەنجامی گفتوگۆو دیدارەکانی دەم پارتی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان‌و لایەنە سایسییەکانی تورکیا بۆ پڕۆسەی ئاشتی تاووتوێدەکەن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دەوڵەت باخچەلی 1ى 10ى 2024 تەوقەی لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی کرد؛ ڕۆژی 22ی تشرینی یەکەمی 2024یش هەنگاوێکی دیکەی نا و داوای لەعەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد بچێتە "پەرلەمانی تورکیاو لەکۆبونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات‌و بڵێت: تیرۆر کۆتاییهاتوەو ڕێکخراوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە،" دواتر داوایکرد، وه‌فدێكى دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان لەئیمراڵی بکات.

وه‌فدى دەم پارتی ڕۆژی 28ی کانونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کردو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوەوە، ڕۆژی دواتر وه‌فده‌كه‌ پەیامێکی لەزاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لەبەهێزکردنی برایەتیی کوردو تورک کردەوە، دوای ئەوەش وه‌فده‌كه‌ سەردانی بەشێک لەپارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیای کردو لەگەڵیان کۆبووەوە.

وه‌فدى دەم پارتی بۆ جاری دوەم لە22ى 1ى 2025 سەردانی ئیمراڵی کردو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە؛ دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاند، "کارەکانی ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەکە بەردەوامدەبێت، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکاتەوە.

News ID 53998

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha