AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٣٠ ١٥:٣١

ناوەندێکی ئەمریکایی ڕایگەیاند:

کوردەکانی سووریا بەدوای ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەگەڕێن

کوردەکانی سووریا بەدوای ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەگەڕێن

بەڕێوەبەری دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا دەڵێت: کوردەکانی سووریا بەدوای ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەگەڕێن وەک دوا بژاردە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تانسیس کامبانیس، بەڕێوەبەری بیرمەندی ناوەندی سێنچری ئینترنەشناڵ لە نیویۆرک پێی وایە کە ئەمریکا هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نییە جگە لە کشانەوە لە سووریا دوای ئەو گوشار و هێرشانەی لە لەم ماوەیەداـ بۆ سەر هێزەکانی لە سووریا کراوە.

لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری شیکاریی (Truthout) بڵاویکردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کوردەکانی سووریا و ئیدارەی خۆسەری کورد لەم وڵاتەدا لە ئێستادا جگە لە ئەمریکا هیچ هاوپەیمانێکیان نییە و دۆخێکی زۆر سەختیان دەبێت ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا سووریا بەجێبهێڵن.

ئەو پێی وایە کوردەکانی سووریا هیچ بژاردەیەکی تریان نییە جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ، بێگومان بە هاوکاری ڕووسیا، بەڵام کێشەکە ئەوەیە حکومەتی ناوەند ئامادە نییە داواکارییەکانی کورد قبوڵ بکات.

ئەم توێژەر و نووسەری کتێبی جەنگ لە عێراق بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کوردەکانی سوریاش هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەدەن، چونکە ئەگەر ئەمریکا لە ناوچەکەی ژێر دەسەڵاتی ئەوان بکشێتەوە، بژاردەیەکی باشتریان نابێت.

News ID 49149

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha