بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند :هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سوریا و کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی ٣٤ سەربازی دیکە، هیچ پەیوەندییەکی بە ئێرانەوە نییە.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێران هیچ پەیوەندییەکی بەم هێرشانەوە نییە و ململانێی نێوان سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گرووپە خۆڕاگرییەکانی ناوچەکەیە کە خەریکی بەرپەرچدانەوەن و بەرەنگاری یەکترن.
Your Comment