AP ١٤٠٤ گوڵان ١٤ ١٠:٤٤

ڕوانینێک بە پشت پەردەی ژیانی سەرۆک کۆمار؛

مەسعوود پزشکیان: هەست دەکەم زیندانی کراوم بەڵام چێژی لێدەبەم

مەسعوود پزشکیان: هەست دەکەم زیندانی کراوم بەڵام چێژی لێدەبەم

سەرۆک کۆماری ئیران لە گفتوگۆ لەگەڵ تاران تایمز سەبارەت بە جیاوازییەکانی ژیانی خۆی پێش و پاش سەرۆک کۆمارێتی وتی: ئاساییە کە کارەکە زۆر سەختە بەڵام ئەوەی کە بەدوای چارەسەری کێشەکانی خەڵکین لە ئەنجامدا چێژبەخشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری تاران تایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئاغە پزشکیان و شاندی هاوڕیی لە سەفەرێکی فەرمیدا چووە ئازەربایجان. سەفەرێک کە بۆ دوو ڕۆژ پلانڕێژی کرابوو بەڵام بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە سەفەرەکە کورت کرایەوە.

لە نێو فڕۆکەکەدا کاتێک کە بەڕێ کەوتین بەرەو باکوو ویستم لەگەڵ دکتۆر پزشکیان گفتوگۆ بکەم بەڵام کات دەرفەتی نەدا لە ئازەربایجانیش بەهۆی سەرقاڵی زۆرەوە تەنانەت کاتی خواردنی نانی نیوەڕۆشمان نەبوو، لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ تاران لە حاڵێکدا کە تەنیا 20 خولەک کات هەبوو هەوڵم دا گفتوگۆیەکی کورتم لەگەل سەرۆک کۆمار هەبێت و سەرکەوتم.

بە بەڕێز پزشکیان وتم کە سەرۆک کۆماری هەنێک لە وڵاتەکان لە گەشتەکانیاندا لەگەڵ هەواڵنێرەکان گفتوگۆی نافەرمی ئەنجام دەدەن و منیش دەمەویت لە ئەم کەشەدا چەند پرسیار لە ئێوە بکەم. سەرۆک کۆمار وتی: خەریکین دەگەین بەڵام وەرە تا بزانین چ دەبێت. گفتوگۆمان دەست پێکرد و لە کاتی گەییشتنمان بۆ تاران گفتوگۆکەش کۆتایی هات.

جەنابی سەرۆک کۆمار بەیانیان کاتژمێر چەند کارتان دەست پێدەکەن؟

زۆربەی ڕۆژەکان کاتژمێر حەوت.

چەند کاتژمێر دەخایێنێت؟

جیاوازە. چونکوو کارەکان ئاسایی نییە. هەندیک جار کاتژمێر حەوت دەگەڕێینەوە ماڵ. هەندیك جار شەش. هەندیک جار یازدە، پێوەندی هەیە بەدوای چ کارێکەوە بین.ئەوە جیاوازی دەکاتەوە. بۆ نموونە ئێستا کاتژمێر چەندە کە خەریکین دەگەڕێینەوە؟

پێم وابێ یازدە.

یازدەش لای داوە. دوازدەش ناگەینەوە.

سبەینێ دەگەینەوە!

جەنابی سەرۆک کۆمار من بیستوومە کە ئێوە پێش لە سەرۆک کۆمارێتی وەرزش و کەژەوانیتان دەکرد. ئێستا چەندە گەشت و گوزار و وەرزش دەکەن؟

زۆر کەم. ئاڵبەت هەوڵ دەدەین هەفتەیەک یەک ڕۆژ تۆپی پێ بکەین یان بچینە کێو. بۆ کێویش هەر ئاوا ناهێڵن بڕۆین. شوێنگەلێک هەڵدەبژێرن کە قەرەباڵغ نەبێت و لە ژێر چاوەدێری بین. پێوەندی ئاساییمان لەگەڵ خەڵک داخستووە و دەڵێن کە نابێت. کارێکیشی پێناکرێت.

بەڕێز سەرۆک کۆمار پێش و پاش سەرۆک کۆمارێتی چ جیاوازیەکی هەیە؟

لە چ بوارێکەوە؟ من خۆم هیچ گۆڕانێکم بەسەردا نەهاتووە. هەمانم کە پێشتر بووم.
بە هەر حاڵ بەرپرسیارێتی و قورس بوونەکەی...

بەڵێ. کارەکە زۆر قورسە. من زۆربەی جار دەڵێم ئازاد و رەها بووین بەڵام ئێستا زیندانی بووین. بەڵام زیندانییەک کە بەدوای چارەسەری کێشەی خەڵکەوەیە. بەدوای چارەسەر کردنی گیر و گرفتەکانی خەڵکین و هەر ئەوەش لە ئەنجامدا چێژبەخشە. ئەوەی کە ئێمە هیوادار دەکاتەوە و سەختییەکانی ڕێگاکەمان بۆ ئاسان دەکاتەوە ئەوەیە کە ڕۆح و زەینی منداڵان و خەڵک شاد بکەینەوە. هەرچی سەرکەوتووتر بین ڕێگای ئاسانتر دەبێت.

دەمەوێت تۆزێک لە پێوەندی خۆتان لەگەڵ ڕێبەر باسم بۆ بکەن. چۆنە؟

هەمیشە دۆستایەتیمان چڕ بووە. ئێمە هەوڵمان داوە ڕێک هەمان شت کە پێشتر وتوومانە و ئێستاش دەیڵێین ، سیاسەت و هەڵوێستگەلێک کە ئەوان دیاریان کردووە هەمان ڕێگا بپێوین و پێچەوانەی ئامانج و هەڵوێستەکانی ئەوان نەجووڵێین.

هەندێک لە مێدیا ڕۆژاواییەکان پاگەندە دەکەن کە ئێران لە بەر لاوازی چووەتە نێو دانوستان لەگەڵ ئەمریکاوە. لاوازی و ترس.

ئێوە تا ئێستا لە گفتوگۆ قسە لەگەڵ ئێمە بینیوتانە کە وتبێتمان ئەبێ گفتوگۆ و دانوستان بکەین و ئەگەر گفتوگۆ نەکەین تووشی کێشە دەبین؟
نه.

لە ڕابردوودا هەندێک دەیانوت ئەگەر ڕێککەوتن نەکەین تووشی کێشە دەبین. ئێمە بە هیچ لەونێک داهاتووی وڵات، خۆمان و ناوچەکە گرێ نادەینە دانوستانەکانەوە و خەریکی ئەنجامی کاری خۆمانین. بەدڵنیاییەوە ئەگەر دانوستان بکەین و ئاسایشمان هەبێت و پێوەندییەکانمان باشتر بکەین، دەستکەوتی زۆر باشمان دەبێت بەڵام ئەو جۆرە نییە کە ئەگەر دانوستانەکان بگەنە بنبەست ئێمەش دەگەینە بنبەست. ئێمە ناگەینە بنبەست. بەسە کە دەست بدەینە دەستی یەکەوە هەڵکەوتە و ناوازەکانی خۆمان بەکار بهێنین و یەکگرتوو بین. هیچ لەمپەرێک بوونی نابێت و هیچ کێشەیەک نییە کە ڕێگاچارەی نەبێت.




News ID 54889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha