AP ١٤٠٤ گوڵان ٢١ ١١:٤٠

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم ناکەین خوێنمان بۆی داوە

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم ناکەین خوێنمان بۆی داوە

وەزیری دەرەوەی ئێران  وتی: پیتاندن یەکێک له دەستکەوته و شەرەفەکانی ئێرانه ، که باجێکی قورس له پێناویدا دراوه و خوێنی زانایانی ئەتۆمی بۆ ڕژاوه و به دڵنیاییەوه جێگای دانوستان نییه .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێش سەفەری بۆ مەسقەت، بە ئاماژەدان بە پلانەکانی خولی چوارەمی دانوستانەکان، ڕایگەیاند: "دوێنێ سەفەری دوو وڵاتی ناوچەکەم کرد، قەتەر و عەرەبستان، ئەمڕۆش بەرەو مەسقەت بەڕێدەکەوین بۆ بەشداریکردن لە خولی داهاتووی دانوستانەکان".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تاران ڕاوێژی زیاترمان هەبوو و هیوادارین لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا بگەینە خاڵێکی چارەنووسساز.

عێراقچی ڕەخنەی لە لێدوانە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بەم دانوستانانە و داواکارییەکانیان لەم پرۆسەیەدا گرت؛ وتیشی: بەداخەوە لێدوانی دژبەیەک لەوان دەبیستین، لێدوانی لایەنی بەرامبەریش لەسەر مێزی دانوستان و دەرەوەی دانوستان جیاوازە و ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی ئێمە لەو دانوستانانەدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەپێچەوانەوە، ئێران هەڵوێستی ڕوونی هەیە، ئێمە بە هێڵێکی ڕاست هەنگاومان ناوە.

ناوبراو زیادی کرد: پیتاندن یەکێک لە دەستکەوت و شەرەفەکانی نەتەوەی ئێرانە، کە باجێکی قورسی بۆ دراوە و خوێنی زانایانی ئەتۆمی ئێمە ڕژاوە و بە دڵنیاییەوە جێگای دانوستان نییە.

News ID 54981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha