AP ١٤٠٤ گوڵان ٢١ ٠٨:٢٦

ڕۆژنامەیەکی تورکیا لە ڕێكکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەنقەرە و پەکەکە هەواڵی دا

ڕۆژنامەیەکی تورکیا لە ڕێكکەوتنی نهێنی دەوڵەتی ئەنقەرە و پەکەکە هەواڵی دا

ڕۆژنامەیەکی تورکیایی ڕێککەوتنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە و پارتی کرێکارانی کوردستانی ئاشكرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ڕۆژنامەی "ئیندبندنت"ی تورکیا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە کراوە.

ئەو ڕۆژنامە نووسی: ئەو ڕێككەوتنە بریتیە لە ڕاگرتنی پێکدادانی سیاسی و سەربازی لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە، کومیەتەکی هاوبەش بۆ ڕادەست کردنی چەکەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا پێک دێت.

ئیندبندنتی تورکیا هەروەها زیادی کرد: دەوڵەتی تورکیا دەستەبەرکاریگەلێکی بۆ دابینی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پەکەکە پێشکەش کردووە.

هەروەها لە کۆتایی هاتووە: عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە پێش لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە، لەگەڵ ڕێبەرانی ڕێکخراوەکە دیداری کردووە و لەسەر بڕگەکانی ڕێککەوتن کراو لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای بۆیان شی کردووەتەوە.


News ID 54977

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha