بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی، هەیسەم ئەلخەزعەلی جەختی لەوە کردەوە کە تیمە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی بەغدا جموجۆڵ ئەنجام دەدەن و ئەو جموجۆڵانە هاوکات لەگەڵ کردەی هاوشێوە لە بنکەکانی عەین ئەسەد و حەریر بەڕێوە دەچن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون ئاماژە بەوە دەکەن کە بنکەی ئەمریکی لە عەین ئەسەد پەیوەندی بە زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی داعشەوە هەیە و ئەگەری گواستنەوەیان لە سووریاوە بۆ عێراق هەیە.
ئەلخەزعەلی زیادی کرد: پێویستە حکومەتی عێراق بە توندی چاودێری جموجۆڵی ئەمریکییەکان بکات و ڕێگری بکات لە نیشتەجێبوونیان لە ناوخۆی پایتەخت یان پارێزگاکانی ئەو وڵاتە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێک کە ئەمریکییەکانی هەڵگرتبوو لەناو بەغدا بینرا و ڕەنگە ئەم جموجۆڵانە هەواڵگری بن. دەبێت حکوومەتی عێراق لەم کردەوە گوماناوی و مەترسیدارانە ئاگادار بێت.
پێشتر ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کە چوار ئەمریکی هەڵگرتبوو، لەگەڵ نەخشە و سیستەمی بێ وایەر، لە شاری ئەلقەرەدە بینرا و دواجار زانرا کە ئەوان کار بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکەن.
Your Comment