بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ئاماری یەکێتی ئەورووپا، تەنیا لە سێ مانگەی کۆتایی ساڵی 2024، نزیک بە 125 هەزار هاووڵاتی نائەورووپی لە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە دەرکراون؛ بەرزبوونەوەی 16 لەسەدی لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.
باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا لە وەڵام بە ئەو ڕەوتە ڕایگەیاندووە کە ئێمە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی کەسانێک دەدەین کە بە بێ ئەوەی کە مەترسییەکیان لەسەر بێت هاتوونەتە ئەورووپا و بەتایبەتی ئەڵمانیا. کەسانێک کە لە ناوچە شەڕاویەکانەوە هەڵاتوون و هاتوونەتە ئێرە بەختی مانەوەیان زیاترە.
ئەگەرچی هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەیەکی تارادەیەک سەقامگیر لە عێراق دەناسرێت، بەڵام کێشەی ئابووری تەنگی بە گەنجان هەڵچنیوە و ناچاریان دەکات بۆ کۆچی مەترسیدار بۆ ئەورووپا.
بۆ نموونە محەمەد جەلال، هاووڵاتی39 ساڵانی هەرێمی کوردستان دوای دە ساڵ هەوڵ بۆ وەرگرتنی پەنابەری لە ئەڵمانیا گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتەکەی و ئێستا لە ڕانیە بێکارە.
هەروەها هەردی ئەحمەد یەکێکی دیکە لە دانیشتووانی رانیە کە لە ساڵی 2021 چووە بریتانیا. باسی ئەو ڕیگایە دەکات کە وەکوو ڕێگای مەرگ ناسراوە چونکوو سێ دۆستی لە ئاوەدا نوقم بوون و خۆشی دواتر کە گەییشتە بریتانیا، گەڕێندرایەوە بۆ فەڕەنسا و دواتریش رادەستی باڵوێزخانەی عێراق لە ئەو وڵاتە کرا و ئێستا ئەویش لە ڕانیە بێکارە.
ڕێکخراوی GIZ سەر بە دەوڵەتی ئەڵمانیا لە هەولێر و بەغدا بۆ راوێژدان و پەروەردەی ئشی و کار بە گەڕێندراوەکان کراوەتەوە. ئەو بەرنامە کە لەلایەن ئەڵمانای و سویسڕا و یەکێتی ئەورووپاوە دابینی دارایی دەکرێت، لە نێوان جوونی 2023 بۆ ئووتی 2024 خزمەتگوزاریان بە 350 کەس کردووە.
یەکێک لە ئەو کەسانەی کە سوودی لە ئەو بەرنامە گرتووە ، محەمەد ئیسماعلیە کە لە هەولێرە پەنابەر بوو بەڵام گەڕێندرایەوە و ئێستا کە کارگەیەکی چا کردنەوەی ئۆتۆمبێل کار دەکات و بژێوی ژیانی خۆی و خێزانی دەردەهێنێت و دەڵێت ئیدی قەت بیر لە پەنابەری ناکاتەوە و تەنیا بۆ گەشتیاری دەچێتە ئەورووپا.
Your Comment