AP ١٤٠٤ گوڵان ١٩ ١٦:٥٤

جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان لە تاران

جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان لە تاران

ئاهەنگی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان بە بۆنەی لە دایک بوونی ئیمام ڕەزا  ئەمڕۆ هەینی 19ی گوڵان کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لە تاران دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی حەزڕەتی ئیمام ڕەزا، هاوکات لەگەڵ ٨ شاری گەورەی ئێران، لە گۆڕەپانی هەفت تیری تارانیش تا گۆڕەپانی حەزرەتی وەلی عەسر (د.خ) و پاشان لەسەر بلواری کەشاوەرز، جەژن و ئاهەنگ و خۆشی بەڕێوەدەچێت.

جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان لە تاران

مەراسیمەکە کە بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی بنەماڵەکان لە شەقامی هەفت تیری تاران دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 10ی شەو بەردەوام دەبێت.

خەڵک و ڕێکخراوە مەدەنییەکان سەدان خێوەتیان هەڵداوە بۆ بەخشینەوەی شەکراو و شیرینی بەسەر خەڵکدا.

شایانی باسە کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئیمام ڕەزا جگە لە تاران ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینی لە شارەکانی ورمێ، مەشهەد، هەمەدان، قەزوین، کرمان، ساری، ڕەشت، ئەردەبیل بەڕێوە چوو.

هەزار خێوتی ڕۆشنبیری و خواردن و خواردنەوە لەم جەژنەدا خزمەت بە میوانەکان دەکەن.

جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان لە تاران

لە نێویاندا ڕەشماڵی کۆچەرییەکان هەن، کە وەک ڕەمزی گەلانی جۆراوجۆری ناو ئێران بەشدارن و بە پێشکەش کردنی خواردنی تایبەتی ناوچەی خۆیان، میوانداریی ئامادەبووانی ئاهەنگی ئیمام ڕەزاییەکان دەکەن.

لەم ئاهەنگەدا بۆ منداڵان و تازەلاوان بەرنامەی جۆراوجۆریان ئامادەکردووە، لەوانە یاری و تۆپ و یاری فیکری و تۆپی پێی سەر مێز و دارت.

News ID 54958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha