AP ١٤٠٤ گوڵان ٢١ ٠٧:٤٠

پاش نزیک بە پەنجا ساڵ بنکەی حزبە دژبەرەکانی ئێران لە سلێمانی بۆ هەمیشە داخرا

پاش نزیک بە پەنجا ساڵ بنکەی حزبە دژبەرەکانی ئێران لە سلێمانی بۆ هەمیشە داخرا

قۆناغێکی گرینگ لە ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق جێبەجێ کرا و سەرجەم بنکەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی داخرا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی تاران، بەغدا و هەولێر، کۆمەڵێک لە ئەندامانی حزبە کوردییەکانی بەرهەڵستکارەکانی ئێران، بارەگاکانیان لە ناوچەی "زڕگوێز، زەرگوێزڵە و بانە گەورە" لە شاری سلێمانی چۆڵکرد و گواسترانەوە بۆ کەمپی سوورداش لە شاری دوکان.
ڕۆژی شەممە 20ی گوڵان، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کۆمەڵێک ئەندامی حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێرانیان لە سێ بارەگای زڕگوێز چۆڵکرد و گواسترانەوە بۆ کەمپی سورداش.

حیزبە کوردە دژبەرەکانی ئێران لەوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستان، و کۆمەڵەی ڕێکخراوەی کۆمۆنیستی ئێران، ئیتر بۆیان نییە لە بارەگاکانیان لە نزیک سنووری ئێران ئامادەبن و دەبێ تا کەمپی سورداش لە قووڵایی شاری سلێمانی پاشەکشە بکەن.
ئەو لایەنانە پێشتر بەتەواوی چەکی قورس و نیمچە قورسیان لێسەندراوەتەوە، ئەمەش بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان.

مانگی ڕابردوو دەزگای ئەمنیی سلێمانی وادەی دە ڕۆژی دا بە پارتە کوردییەکانی ئێران بۆ گواستنەوەی سەرجەم خێزان و ئەندامەکانیان بۆ کەمپی سورداش.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2023، ئێران ڕێککەوتنێکی ئەمنی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان واژۆ کرد کە ئامانج لێی چەکداماڵینی حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران و دوور خستنەوەیان لە سنووری ئێران و ڕادەست کردنەوەی سەرکردەکانیان بوو. ئێستا دوو قۆناغی سەرەتایی جێبەجێ کراوە بەڵام هێشتا هیچ سەرکردە و داواکراوێک لەوانە ڕادەستی ئێران نەبووەتەوە.

شیاوی ئاماژەیە شەش مانگ دوای هێرشی مووشەکی و درۆنی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەی پارتە کوردییە ئێرانییەکان لە هەرێم، ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان تاران و بەغدا بۆ چەک داماڵینی ئەو حزبانە لە ڕەشەممەی ساڵی 1401ی هەتاوی واتا سێ ساڵ لەمەوپێش واژۆ کرا.

بە پێی ئەو ڕێککەوتننە ئێران تا 28 ی خەرمانانی ساڵی 1402 مۆڵەتی دایە عێراق کە حزبە کوردییە ئێرانییەکانی جێگیر لە هەرێم کە هەڕەشەی ئەمنیەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانن، چەکەکانیان دابنێن و کەمپەکانیان دابخرێت بەڵام ئەو ڕێککەوتننە تا ئێستا بەتواوەتی جێبەجێ نەکرابوو. کە دوێنێ بەشێکی دیکەی جێبەجێ کرا.

پێشتر هەموو ئەندامان و بنەماڵەی سێ لقی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی لقی ڕێکخراوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، کەمپەکانیان لە سلێمانی لە ناوچەکانی زڕگوێز، زڕگوێزەڵە و بانەگەورە چۆڵ کرد و سەرجەم چەکە قورس و نیوەقورسەکان و جیهازاتی لۆجستیکی خۆیان ڕادەستی یەکێتی نیشتمانی کردووە.

ئێستا هەموو ئەو ئەندامان و لایەنگران و بنەماڵەکانیان کە لە بنکەکانیان لە زڕگوێز بەجێمابوون بە تەواوەتی گواستراونەتەوە و بنکەکانیان دوای چەند دەیە، چۆڵ کرا و هێزی ئەمنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنتڕۆڵی کرد و تێیدا جێگیر دەبێت.

ئەندامانی کۆمەڵە لە چەند قۆناغدا لە نزیک سنوورەکانی ئێرانەوە بۆ کەمپی سورداش لە نزیکی شاری دوکان و لە 40 کیلۆمەتری قووڵایی سلێمانی گواستراونەتەوە بۆ هاتوچۆ بۆ نێو شارەکان ئەبێ مۆڵەتی یاسایی وەربگرن.

پێش لە گواستنەوەی ئەندامانی کۆمەڵە لە نزیکی سنوورەکانی ئێران ، هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، ئەندامانی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)یان لە بنکەی سەرەکیەکان لە کۆیە ناسراو بە قەڵای دیمۆکرات لە گردەچاڵە بۆ کەمپێک گواستەوە و چەکەکانی ئەوانیش رادەستی پارتی دیمۆکرات کرا.

News ID 54976

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha