بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیسکدا بە ئاماژە بە پەیوەندیی دێرینەی ئێران و سوید بە تایبەت لە بواری ئابووری، نووسی: لە دەیەی ڕابردوودا بەداخەوە شایەدی گۆڕانکارییەکی مەترسیدار لە پەیوەندەکانمانین و سوید هەناردەی دەرمانگەلێکی کە لە لسیتی گەمارۆکان نین و لەوان جیهازاتی پزیشکیی تایبەتی بۆ منداڵانی تووشبوونی نەخۆشیی پەپوولەیی وەستاند.
عێراقچی لە درێژەدا ئاماژەی بە لایەنگریی دەوڵەتی سوید لە هێرشکاران و پەلاماردەرانی باڵوێزخانەی ئێران لە ستوکهولم کرد و وتیشی: سەیر ئەوەیە کە بەرپرسانی سوید لە بری قۆڵبەستکردنی ئەو سەرپێچکارانە، مافی هاووڵاتێتیان پێ بەخشیوە و ئەم بڕیارانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نە گونجاون و نە شیاون.
ناوبراو هەروەها داوای لە خاتوو مالمێر ستنێرگاردی وەزیری دەرەوەی سوید کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بەم ڕەوتە مەترسیدارە کە بە بڕیارەکانیان هەمبەر بە ئێراندا بچێتەوە و جەختی کرد: کاتی ئەوە هاتووە لە ململانێ کۆنەکان تێپەڕین و وەرزێکی نوێ لە پەیوەندیی ئێران و سوید بکەینەوە.
Your Comment