AP ١٤٠٤ گوڵان ٣ ١٧:١٣

یادداشتی تایبەتی "نەجاح محەمەدعەلی"؛

داهاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێڕان و ئەمریکا

داهاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێڕان و ئەمریکا

دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتاش لە ناوەندی سەرنجی جیهانیدایە، چونکە پاشهاتەکانی کاریگەرییەکی بەربڵاوی لە سەر سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دادەنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێ نێودەوڵەتی: نەجاح محەمەدعەلی شرۆڤەکار و چالاکی سیاسیی عێراقی، لە یادداشتێکی تایبەتی لە ژێر ناوی "داهاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا" بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەڕوانێتە پاشهاتە بەربڵاوەکانی ئەم دانوستانە لە سەر سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتاش لە ناوەندی سەرنجی جیهانیدایە، چونکە پاشهاتەکانی کاریگەرییەکی بەربڵاوی لە سەر سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دادەنێت. بە چەشنێک کە بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و هەڵوێستی وڵاتانی کۆمکاریی کەنداوی فارس و بە تایبەت عەرەبستانی سعوودی و ڕۆڵی عێراق، دەکرێ پێشبینییەک لە داهاتووی ئەو دانوستانانە ئاراستە بکرێت.

چونکە وەک دەبینین لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی ڕێککەوتنی شیمانەیی ئێران و ئەمریکا، وڵاتانی ئەندامی کۆمکاریی کەندوای فارس و لەوان عەرەبستان، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین، کوەیت و عەمان، هەڵوێستێکی یەکگرتوویان بۆ پاڵپشتی لەو دانوستانانە گرتۆتە بەر.

هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە عەرەبستان و ئیمارات و قەتەر ڕێگەیان بە ڕژیمی زایۆنی نەداوە کە لە هەرێمی ئاسمانی ئەوان بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران کەڵک وەربگرێت و ئەمە نیشاندەری پێداگریی ئەوان بۆ دوورەپەرێزی لە شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێرانە و هاوکات هەوڵێکە بۆ سەقامگیریی ئابووریی نەوت و ژێرخانە هاوپەیوەندەکانی لە ناوچەدا و ئەوانیش باش دەزانن کە لە تەشەنەسەندنی شەڕدا، بۆی هەیە بکرێنە ئامانجی هێرشەکانی ئێران و هاوپەیمانانی تاران، وەک ئەنساروڵڵای یەمەن، بە تایبەت لە ئێستادا کە سەنعا کەوتۆتە بەر پەلاماری هێرشەکانی ئەمریکا و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر پلانی ئابووری و ئاوەدانیی ئەو وڵاتانە کە پەیوەستە بە سەقامگیریی ناوچە.

لەمناوە عەرەبستان هەڵوێستێکی پاڵپشتانەی لە دانوستان نیشان داوە و جەختی کردووە کە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی داکۆکی دەکات. ئەمە نیشاندەری گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە پەیوەندییەکانی عەرەبستان و ئێراندا و سەفەری ئەم دواییەی وەزیری بەرگری عەرەبستان بۆ تاران، دەتوانێ باڵاترین ئاستی سەفەری بەرپرسانی سعودی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بۆ تاران بێت.

هاوکات سەفەری شازادە خالد بێن سەلمان و دیداری لەگەڵ ڕێبەتی ئێران و ئاراستەکرانی پەیامی پادشای عەرەبستان بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئاماژەیە بۆ تەرکیزی تارانو ڕیاز لە سەر گەشەی پەیوەندییە بەرگرییەکان، هاوکاریی ناوچەیی بۆ تۆکمەی ئاشتی و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە. هەروەها ئاماژەیە بۆ ڕۆڵگێڕانی چالاکانەی عەرەبستان لە پێناو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان.

دیارە ئەنگێزەکانی ئەم سەفەرە پەیوەستە بە چەند هۆکار:

1. عەرەبستان بە دوای گەڕەنتییەک بۆ ئاسایشی ئابووریی خۆیەتی و هەر جۆرە هەڕەشەیەکی سەربازی دەتوانێ ژێرخانە نەوتییەکانی بخاتە مەترسییەوە.

2. ڕیاز دەتوانێ پێگەی دیپلۆماسیی خۆی وەک دەسەڵاتێکی ناوچەیی تۆکمە بکات.

3. عەرەبستان بەدوای سازدانی هاوکێشە و هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و ئێرانە، بۆوەی نەکەوێتە داوی ناکۆکیگەلێکی وەک ئیسرائیل کە بە قازانجی نییە.

ڕوویەکی تری ئەم یارییە، عێراقە کە لە ئێستادا سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەرقاڵی دیداری نهێنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە دۆحە و بانگهێشتی سەرۆکی کاتی سووریا بۆ دانیشتنی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدایە. بەوەشەوە عێراق دەتوانێ ڕۆڵێکی دیپلۆماتیکی پاڵپشتی لە دانوستانە ناڤۆکییەکاندا بگێڕێت.

چونکە سەرکەوتنی دانوستانەکان ڕێخۆشکەری سەقامگیریی ناوچە و بە قازانجی ئاسایش و ئابووریی عێراقە کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا هەیە. بەگشتی عێراق لەو دانوستانانە لە چەند سۆنگەوە بەهرەمەند دەبێت:

1. سەرکەوتنی ڕێککەوتنی ئەرۆمی دەتوانێ ببێتە هۆی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی ئێران و ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ بازرگانی دوو لایەنە، بە تایبەت لە بواری وزە و کاڵادا.

2. کەمبوونەوەی ناوکۆکییە ناوچەییەکان، بە تایبەت بە هۆی بوونی هێزی ئەمریکایی لە عێراق، مەترسیی تێوەگلانی عێراق لە شەڕ کەمدەکاتەوە.

3. سەقامگریی ناوچەیەیی یارمەتیدەری عێراقە بۆ نۆژەن‌کردنەوەی وڵاتەکەی و ڕاکێشانی سەرمایەدانەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ وڵاتەکەی.

کەواتە بە ئاوڕدانەوە لە هەنگاوە هەڵگیراوەکان و ئاراستەی ناوچەیی، دەکرێ سێ سناریۆ بۆ داهاتووی دانوستانەکان پێشبینی بکەین:

1. ڕێککەوتنی کۆگر: بریتییە لە سنووردانانی توند و تۆڵانە بۆ پلانی ئەتۆمی لە بری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، کە بەپێی کەشی گشتی و ڕاپۆرتەکان شیمانەی زیاتری لە سەرە.

2. شکستی دانوستانەکان: بە هۆی داخوازیی نەگونجاوانەی ئەمریکا کە ڕەنگە ئێران بەرەو پەلەکردن لە پلانی ئەتۆمی و بەرزکردنەوەی مەترسیی شەڕ هان بدات.

3. ڕێککەوتنی کاتی: تەرکیز لە سەر پرسگەلێکی وەک گواستنەوەی ئۆرانیۆم و وەستاندن یان کەمکردنەوەی پیتاندن، پشتگوێ‌خستنی ناکۆکییە گەورەکان؛ ئەم سناریۆیە لە ئێستادا واقیع‌بینانەترین سناریۆیە.

News ID 54746

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha