AP ١٤٠٤ گوڵان ٢١ ١٠:١٦

عێراقچی: ئێران هەوڵ دەدات بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە نێوان دراوسێکانی

عێراقچی: ئێران هەوڵ دەدات بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە نێوان دراوسێکانی

عێراقچی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، لە هیچ هەوڵیک بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە نێوان وڵاتانی دراوسێی درێغ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی ڕاپۆرتێکی لە سەفەرەکەی بۆ دێهلی نۆ پێشکەش کرد.

ناوبراو لە ئەو ڕاپۆرتەدا نووسی: لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی هیند قسەم کرد .

پێوەندی دێرینی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هیند لە درێژەی مێژوودا و لە هەوراز و نشێوە نێودەوڵەتییەکاندا سەقامگیر و پاوەجێ بووە. هیوادارین لە سێبەری سیاسەتی دەرەوەی گشت گیر و چالاکی دەوڵەتی چواردەهەم، پێوەندییەکانمان زیاتر گەشە بکات.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە نێوان دراوسێکانی و بۆ بەدی هاتنی ئاشتی سەقامگیر ئامادەی بەردەوامی هاوکارییەکانە.


News ID 54979

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha