ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ عومەر عەلی موحەممەد:
هەتا ئێستا سێ خولی دانیشتنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچووە، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوش خولی چوارەم لە سەفارەتی سەڵتەنەی عەمان لە ڕۆما بەئەنجام بگات.
درێژە کێشانی کۆبوونەوەکان هەتا ئێستا ڕوویەکی ئیجابی هەیە ،کە هەردوو لایان بە شوێن ڕێگەچارەیەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیان بە دوور بگرن لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی.
ئەم دانوستانەی کە لە ئێستادا لە ئارادایە بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ بوو ،ئەویش باش زنجیرەیەک لە گۆڕانکاری کە لە ناوچەکەدا ڕویاندا لە پاش وێرانکردنی غەزە،ئیسرائیلیەکان بە پاڵپشتی ی ئەمریکا دەستیان دایە زنجیرەیەک هێرش و تیرۆر و کردەوەی سەربازی کە هەموو ئەمانەش بەرەو ڕووی بەرەی بەرگری بوو کە لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی بوون، کەئەوانیش ئەوانیش حیزبوڵای لوبنان و حوسییەکان لەیەمەن و ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد و فشار دروستکردن لە سەر گرووپە عێراقییەکان.
لەم قۆناغەدا ئێستا ئەم هەڕەشانە گەیشتوونەتە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئەم مەبەستە ترامپ پێشنیاری دانوستان دەکات.
چونکە دەزانێت هێرش کردنە سەر ئێران هەنگاوێکی مەترسیدارە تەواوی ڕۆژهەڵات دەخاتە جەنگێکی مەترسیدارە بێ سنوور. ،بەتایبەتیش کاریگەری زۆری دەوێت لە سەر کەرتی وزە و بەمەش نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوەی دەکات،.
ئەم دانوستانە ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کە بە زمانی هەڕەشەیەو و دوورە لە گوتاری دیپلۆماسی. ترامپ دەڵێت ئەگەر ڕۆژی شەممە نەگەینە ئەنجام، چارەنووسێکی خراپ چاوەڕێی ئێرانییەکان دەکات. وەزیری دەرەوەش جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت و دەبێت پیتاندنی یۆرانیۆ بە تەواوەتی ڕابگرن ،لە هەمان کاتدا دەستبەرداری مووشەکە دوور هاوێژەکانیشیان ببن، لە ڕاستیدا گوتاری ئەمریکیەکان گوتاری دیپلۆماسیەت و دانوستان نییە.
بەڵکوو سەپاندنی مەرج و داواکاریە تایبەتەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلە. ئەم گوتارەش بۆ ئەوەیە ئێرانییەکان تووشی کاردانەوەیەک بکات و دواجار ئەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانەوێت بەرامبەر بە ئێران ئەنجامی بدەن.
ئەم جۆرە دانوستانە ،هاوشێوەی ئەو گفتوگۆیانەن کە پێش جەنگی عێراق و هاوپەیمانان لە نێوان تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی عێراق و دیک چینی وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەنجام درابوون،تارق عەزیز دەڵێت عەزیز دەڵێت عێراق ئامادەی هەموو جۆرە سازشێکە هەتا ئەوەی کەکەرتی وزە بەتەواوی بخاتە ژێر هەژمونی کۆمپانیا ئەمریکیەکان،بەڵام وەڵامی دیچینی ئەوەیە کە دەبێت ئێوە باجی هەڵوێستی سەرکردە گەمژەکەتان بدەن و دواجار جەنگەکە ڕوویدا
لە لایەکی تریشەوە ئێرانییەکان کان هەست بەو مەترسییە دەکەن و هەوڵ دەدەن بە گرتنەبەری ڕێکاری دیپلۆماسی خۆیان لەو مەترسییە بپارێزن، ئەویش بە دەست بەردار بوون لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆمیش کەم بکەنەوە بۆ نزمترین ئاست و تەنها بۆ بواری مەدەنیش بە کار بێت.
لە لایەکی تریش ڕێگەدان بە کۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەر هێنان لە کەرتی وزەی ئێرانی و هەروەها دەرگاکردنەوە بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە ناوخۆی ئێران.
لە بەرامبەر ئەمەشدا ئێرانییەکان دەڵێن کە پێویستە ئەمریکا سزاکانی لەسەر ئێران سووک بکات.
بەڵام ئەگەر ئەمریکیەکان بەم سازشانە ڕازی نەبن و سووربن لە سەر سەپاندنی مەرجەکانیان ،ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکیەکان پلانی هێرش کردنە سەرئێرانیان هەیەو دەبێ بە پلانی سەربازی وەڵام بدرێنەوە.
Your Comment