AP ١٤٠٤ گوڵان ٢١ ١١:٢٠

یادداشتی تایبەتی "نەجاح محەمەد عەلی"؛

پشت پەردەی گۆڕانکارییە ستراتیژیکەکانی ئەمریکا هەمبەر ئێران

پشت پەردەی گۆڕانکارییە ستراتیژیکەکانی ئەمریکا هەمبەر ئێران

دانوستانەکانی ئێستای نێوان ئێران و ئەمریکا خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی هێناوەتە ئاراوە کە نیشاندەری تێگەییشتنی درەنگی واشنتۆن لە توانی ڕوو لە گەشەی ئێرانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: نەجاح محەمەد عەلی شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی عێراقی، یادداشتێکی تایبەتی لەژێرناوی "پشت پەردەی گۆڕانکارییە ستراتیژیکەکانی ئەمریکا هەمبەر ئێران" ی بۆ گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ناردووە کە دەقەکەی لە خوارەوە دێت:

دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێستای نێوان ئێران و ئەمریکا خاڵێککی وەرچەرخانی مێژوویی هێناوەتە ئاراوە کە نیشاندەری تێگەییشتنی درەنگی واشنتۆن لە توانی ڕەە لە گەشەی ئێرانە. توانێک کە لە پێشکەوتنی بێ وێنەی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە و سەقامگیری ستراتیژیکی ئێران لە هەمبەر گوشارە نێودەوڵەتییەکان خۆی دەرخستووە. ئەو گۆڕانە لە ڕوانگەی ئەمریکا، لە هەڕەشە و گەمارۆوە بۆ دانوستان و نەرمی نواندن، بەس مانۆڕێکی سیپلۆماتیک نییە، بەڵکوو دەرەنجامی ڕاستەوخۆی خۆڕاگری ئێران و توانایی بۆ سەپاندنی راستییەکی نوێیە کە مافی سەروەری و ڕۆڵی سەرەکی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە بە فەرمی دەناسێت.

کۆڵەکەی دەسەڵاتی ئێران

دوای چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2018، ئێران بڕیارێکی ستراتیژیکی بۆ خێرا کردنەوەی گەشەی بەرنامەی ئەتۆمی دا و دەستکەوتی لە باری کوالێتیەوە بە شێوەی بەرچاو بەدەست هێنا. ئەو دەستکەوتانە بەس هەنگاوی تەکنیکی نەبوون، بەڵکوو پەیامێکی سیاسی یەکلایی بوون لەسەر ئەوەی کە ئێران ئیزنی لاواز بوونەوەی مافی ڕەوای خۆی وەکوو ئەندامی گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی نادات. ئەمڕۆ ئێران بە بەدەستهێنانی توانایی ئەتۆمی پێشکەوتوو، پێگەی دەسەڵاتی گونجاوی هەیە و ئەمریکای هان داوە تا ئاوڕ بداتەوە لە خواستە ناڕاستبینانەکانی خۆی وەکوو هەڵپێچانی تەواوی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران. ئەو ڕاستییە نوێیە، دانوستانەکانی لە هەوڵی ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆخ بۆ گفتوگۆ گۆڕیوە کە مافی ئێران لە بەهرەمەندی لە تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانە بە فەرمی دەناسێت.

نێوان دوو نموونە

ئەزموونی لیبیا وانەیەکی مێژوویی و تاڵە کە لە مەترسی وەلانانی تواناییە بەرگرییەکان لە ژێر گوشاری ڕۆژاوا هۆشداریی دەدات. دوای ئەوەی کە لیبیا لە ساڵی 2003 بەرنامەی ئەتۆمی خۆی وەلانا، لەگەڵ دەستیوەردانی سەربازی بەرەوڕوو بووەوە کە ڕژێم لەناوی برد. ئەو ئەزموونە، باوەڕی ئێران بە زەروورەتی پاراستنی ئامێری بەرگری و پەشیمانکەرەوەی ستراتیژیکی تۆکمە کردووەتەوە و بەردە بناغەی ستراتیی ئەو وڵاتە پێ دەهێنیت؛ ستراتیژییەک کە هەر جۆرە ڕوانگەیەک بە ئامانجی لاواز کردنەوەی توانایی بەرگریی یان خەوشدار کردنی سەروەری نەتەوەیی ڕەت دەکاتەوە.

لە بەرانبەردا ئێران بە ئاماژە بە نموونەی کۆریای باکوور وەکوو بژاردەیەکی ستراتیژیک لە ئەگەری بەردەوام بوونی گوشارەکانی ڕۆژاوا و پێشێل کرانی بەڵێنی نێودەوڵەتی لە دژی خۆی، هەڵوێستی هێرشبەرانەتری گرتووەتە پێش. ئەوە نیشاندەری ئامادەیی ئێران بۆ چوونە دەرەوە ئێن پی تی و گۆڕینی بە دەسەڵاتێکی ئەتۆمی سەربازی لە ئەگەری زۆرەملێ و گوشار بۆ پارێزەری لە سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیە.

لە ئەو چوارچێوەدا، ئێران جەختی لە سەر ئەوەی کە کە هەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەبێ بەردەوام بوونی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە مسۆگەر بکات و بە پێشکەش کردنی دەستەبەرکاری ئەمنی بەرچاو، ئەو وڵاتە لە هەڕەشەی دەرەکی، چ لەلایەن ئەمریکاوە و چ لە لایەن ئیسرائیلەوە بپارێزێت. ئەو هەڵوێستە بەس خۆپارێزییەکی دیپلۆماتیک نییە، بەڵکوو ستراتیژییەکی ڕوونە کە تواناییە ئەتۆمییەکان وەکوو ئامیرێک بۆ پارێزەری لە سەربەخۆیی نەتەوەیی هەمبەر دوژمنایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەبینێت.

کشانەوە هەمبەر سەربەخۆیی


جووڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، وەکوو ناردنی بۆمب هاوێژی بی 2 یان هێرشی سنووردار بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە کە بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەنساروڵڵا کۆتایی هات، هەوڵێک بۆ ]اراستنی ڕواڵەتی دەسەڵات لە حاڵێکدایە کە کشانەوەی ستراتیژیکی ئاشکرا ڕوو نەدات. بەڵام ڕاستییەکان نیشانی دەدات کە ئەو جموجوڵانە بەس هەنگاوی نمانەیی بۆ هێور کردنەوەی هاوپەیمانە ناوچەییەکان، بەتایبەتی ئیسرائیلە و کاریگەری لەسەر ورەی ئێران دانانێت.

هەلە ستراتیژیکەکان

دانوستاکانی ئێستا هەلێکی زێڕین بۆ ئێرانە کە ڕۆڵی خۆی وەکوو دەسەڵاتێکی ناوچەیی پێشەنگ سەقامگیر بکاتەوە، لە حاڵێکدا کە گوشارە ئابوورییەکان کە هەرگیز نەیتوانیوە ورەی گەلی ئێران تێکبشکێنێت، کەم دەکاتەوە. ئێران کە بە شێوەی هەڵکەوتە نەرمییەکی بەرچاوی نواندووە و چاوپۆشی لە مافی کردووە، بەدوای ڕێککەوتنێکە کە ئامانجی ڕوون بەدی بهێنێت: ڕیز بۆ سەروەری نەتەوەیی، مسۆگەر کردنی بەردەوامی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە، لابردنی بەرەبەرەی گەمارۆکان و پێشکەش کردنی دەستەبەرکاری نێودەوڵەتی لە دژی هەر جۆرە پێشێل کرانێکی ئەمریکا لە داهاتوودا.


پاڵپشتی ڕاستبینانەی ڕۆژاوایی

شرۆڤەی ناوەندە بڕواپێکراوەکانی ڕۆژاوا، وەکوو ناوەندی کارەنگی و گۆڤاری نەشناڵ ئینترست، ڕاستیی ڕوانگەی ئێران لە دانوستانەکان پشت ڕاست دەکەنەوە. ئەو شرۆڤەگەلە کە هەوڵ دەدەن ڕوانگەیەکی ڕاستبینانە بهێننە ئاراوە، بەدوای ڕوانگەیەک لەسەر بنەمای متمانە لە جیاتی بەرەوڕوو بوونەوەی بێ دەرەنجامن و نیشاندەری تێگەییشتن لە ئەو ڕاستیەن کە ئێران نەک هەر لایەنێکی دانوستان بەڵکوو دەسەڵاتێکی ستراتیژیک بە توانایی ڕێکخستنی هەوڵ لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە.


کێشەکانی بەردەوام دانوستانەکان

سەرەڕای ئەو هەلە گەورانە کە دانوستانەکان خۆشی دەکات، ئەو ڕەوتە بێ کێشەش نییە. گرینگترین کێشە، نەبوونی متمانە لە نێوان ئێران و ئەمریکایە کە دەرەنجامی چەندین ساڵ دوژمنایەتی و پێشێل کرانی ڕێککەوتنەکان لەلایە ئەمریکایە. هەر بۆیە، ئێران کە بەرەوڕووی گەمارۆی نادادپەروەرانە و هەڕەشەی بەردەوام بووەتەوە، جەخت دەکات کە هەر ڕێککەوتنێک ئەبێ بریتی بێت لە میکانیزمی چاوەدێری دادپەروەرانە و دەستەبەرکاری نێودەوڵەتی بۆ نەکشانەوەی ئەمریکا لە داهاتوودا.

جگە لە ئەوانە ئەو دانوستانانە کێشەی ناوچەییشی هەیە، جێگایەک کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات هەر جۆرە نزیک بوونەوەیەکی نێوان ئێران و ڕۆژاوا خاو بکاتەوە، تەنیا لەبەر ترس لە بەهێز بوونەوەی ئێران.





News ID 54980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha