AP ١٤٠٤ گوڵان ١٨ ١٨:٢٠

ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان

ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان

شەقامە جەمسەرییەکانی حەرەمی ڕەزەوی، لێوڕێژە لە شەوقی زیارەتکارانێک کە لە سەرتاسەری ئێرانەوە هاتوونەتە مەشهەد، بۆوەی شەوی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا جەژن بگرن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی فەرهەنگی: تەنیا ڕۆژێک ماوە بۆ هاتنەوەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ئیمامی هەشتەم، حەزرەتی ئیمام ڕەزا (دخ) و شاری مەشهەدی پیرۆز لەم ڕۆژانەدا، لە کەشوهەوایەکی جیاوازە و شەقامە جەمسەرییەکانی حەرەمی ڕەزەوی، لێوڕێژە لە شەوقی زیارەتکارانێک کە لە سەرتاسەری ئێرانەوە هاتوونەتە مەشهەد، بۆوەی شەوی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا جەژن بگرن.

هەر لە ڕۆژانی ڕابردووەوە پایتەختی مەعنەویی ئێران شایەدی ئامادەبوونی هەزاران زیارەتکارە کە بە ئۆتۆمبیل، پاس، شەمەندەفەڕ و فرۆکەوە لە جێ جێی وڵات خۆیان گەیاندۆتە ئەم شارە.

ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان

مەشهەد؛ جێژوانگەی دڵانی تامەزرۆ

لەم ڕۆژانەدا شەقامی ئیمام رەزا (دخ) پڕواپڕە لە حەشیمەتێکی تامەزرۆ و ڕەنگاڵە کە بە زمان و لاجە و پۆشەنی جیاوازەوە، بە حەقایەتی تایبەتی و مەبەستی جۆراوجۆروە هاتوونە مەشهەد. ئێرە ئێرانێکی چکۆلەیە؛ لە مازەندەران و فارسەوە، لە کوردستان و هورمۆزگانەوە، هەموو بە شەوقی زیارەت و بەشداری لە جەژنی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزاوە کۆبوونەتەوە.

ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان

ڕیوایەتی زیارەتکاران؛ لە ڕۆژئاوا تا ڕۆژهەڵاتی ئێران

هەن لە ناو زیارەتکاراندا کە دەڵێن یەکەمجارە دێن بۆ ئەو سەفەرە و پێشتریش هەوڵی زۆریان داوە و بۆیان نەلواوە و کەچی ئەمجار سەفەرێکی دوور و درێژیان گرتۆتە بەر، تەنیا بە هیوای حەوانەوەیەک کە لە حەرەمی ئیمام ڕەزاوە وەری دەگرن.

دەشڵێن کە چۆن خەڵکی مەشهەد و خوراسان، دڵگەورانە پێشوازییان لێ کردوون و مەوکەب و ویستگە فەرهەنگییەکان، تۆزی ماندوویەتیان لێ تەکاندوون.

هەشن کە نەک لە ڕێی دوور، بەڵکوو هەر لە گوندەکانی هاوێری مەشهەدەوە و وەک نەریتێکی هەموو ساڵە، ڕێگەیەکی چەند کیلۆمەتریان بە پێ خاوسی هاتوون بۆ زیارەت و پێیان وایە کە ئەمکارە بەرکەتێکی تایبەتی بە سەفەرەکەیان دەدات.

ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان

حەرەم، پەناگەی دڵانی بێ‌ ئۆقرە

ئەوانەش کە لە ڕۆژانی ڕابردوو گەیشتوونەتە مەشهەد و لە تەنیشتی حەرەم جێگر بوونە، دەڵێن: لە مەشهەدبوون و ئەویش لە ڕۆژانی ساڵوەگەری لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا، هەست و حاڵێکی تایبەتی هەیە و خەڵکی هەموو بە خوشحاڵی و بەدەم دوعابێژییەوە دەبینیت و هاوکات بوونی مێهرەجانە جۆراوجۆرەکان بە هاوێری حەرەمەوە، یادەوەرییەکی تایبەتی و هەمیشەیی دەبەخشێتە ئەو سەفەرەیان.

ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان

ئامادەیی مەوکێب و پرۆگرامە فەرهەنگییەکان

لە شەقامی ئیما ڕەزا، ژوورگەلی فەرهەنگی و هونەری، مێهرەجان، پیشانگای کتێب و پیشەی دەستی، شوێنی کێبەرکێ و ڕاوێژکاریی مەزهەبی لە پەنای شوێنی تایەکاری بۆ یاریی منداڵان کراوەتەوە و هاوکات زیاتر لە 50 مەوکێبیش لە مەودای شەقامی ئیمام ڕەزا هەن کە لە پێناو بەرزکردنەوەی شەوق و ئەنگێزەی زیارەتکاران، بە میوانان ڕادەگەن.

هاوکات بنکەی بەڕیوەبردنی جەژنەکان ڕایگەیاندووە کە ئەوڕۆ (پێنچ‌شەممە 18ی گوڵان)، بە بۆنەی شەوی لەدایکبوونی ئیمام ڕەزا، جەژنی گەورە و خێزانیی ئیمام ڕەزاییەکان لە شەقامی ئیمام ڕەزا (دخ) بەڕێوە دەبات و دەسپێکی ئەو جەژنە کاتژمێری 16 دەبێت و تا دەرنگانێکی نیوەشەو درێژەی دەبێت.

ئێران ڕوو لە مەشهەد؛ بەڕێوەچوونی جەژنی گەورەی ئیمام ڕەزاییەکان

News ID 54949

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha