ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ساڵح موسلیم لە ڕێبەرانی کوردی سووریا و هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(PYD) لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "هێندوو"ی هێندوستان، ڕایگەیاند کە گەلی سووریا و لەوان کورد، عەلەوی، درۆزی و کەمینەکانی تر، دژی گەرانەوەی ڕژیمی ناوەندخوازن، بە هەر ئایدیۆلۆژییکەوە. چونکە هەموو دەزانن کە داهاتووی سووریا دەبێ بەپێی مۆدێلی ناسەنتەرگەرانە و دیموکراتیک داڕێژرێت.
گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا
ساڵح موسلیم سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا ڕوونی کردەوە: هەموو دیتمان کە چۆن گرووپە جیهادی و تیرۆریستەکانی ئەدلەب وەک بەرەی نوسرە و داعش برانە ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن تورکیاوە و مەشقی سەربازییان پێدرا و پاشان هەر ئەمانە لە 8ی دیسامبێری ساڵی ڕابردوودا دیمەشقیان گرت. ئیستەش بانگەشەی پێکهێنانی حکووموتی گشتگیر دەکەن. بەوەشەوە ئێمە وتوومانە کە ئەگەر ئەمانە بەدوای گۆڕانکاریی دیموکراتیکەوە بن، پاڵپشتیان لێ دەکەین.
هەڕەشەی خۆبەڕیوەبەریی کوردەکان
هاوسەرۆکی پەیەدە سەبارەت بە دۆز و ویستی کوردەکانی سووریا وتی: ئێمە نزیکەی 20 پارتمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەیە کە پەیەدە سەرەکیترین و کۆنترینیانە. ئێستاش بەدوای یەکگرتوویی لە ناو حیزبەکانداین بۆوەی ویستی کوردەکان و تەنانەت عەرەبی ئەم ناوچەیە بە یەکدەستی ئاراستە بکەین. هەروەها لەگەڵ درۆزییەکانی باشوور و عەلەوییەکانی ڕۆژئاوای سووریا لە دژی ڕژیمی ئێستای دیمەشقن، هاوڕیزیمان هەیە، چونکە سووریا کۆمەڵگایەکی مزاییکییە و دەبێ ڕیوشوێنێکی بۆ ڕەچاو بگیرێت کە هەموو پێکهاتەکان بتوانن تێیدا بژین.
وتیشی: کەس نایەوێ بگەڕیتەوە بۆ بەر لە 2011، بەڵکوو خەڵکی خوازیاری پێکهاتەیەکی لامەرکەزی و ناسەنتراڵن، جا ئەم پێکهاتەیە فیدراڵیزم بێت یان ناوچەگەلی خۆسەر. ئەوان ئیستا بە سەر دیمەشقدا زاڵن، بەدوای ڕژیمێکی ناوەندخواز و توندئاژۆیانەی وەک بەعسن، بەلام بە ئایدیۆلۆژیی سەلەفییەوە و خوڵکی سووریا ئەمە قبووڵ ناکەن.
دۆخی داعش
ئەم سیاسەتوانە کوردەی سووریا، سەبارەت بە پاشماوەی داعش لە سووریا، ڕایگەیاند: داعش هێشتا لە ناوچەگەلێکی سووریا و بە تایبەت لە ئەدلەبی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادا چالاکن، تەنیا ناوی خۆیان گۆڕیوە و تەنانەت ئەحمەد شەرعی سەرۆکی ئیستای سووریا خۆی سەردەمانێک ئەندامی یەکێک لەو باڵانەی داعش بە ناوی بەرەی نوسرە بووە کە دواتر بۆتە گرووپی تەحریرولشام.
ناوبراو هوشداریشی دا: ئیستا نزیکەی 10 هەزار داعشی لە ئۆردووگای "هەول" دان کە ئەم باڵانەی داعش لە هەوڵی ئازادکردن و ڕێکخستنەوەیاندان و ئەوە نیشان دەدا کە کاکڵەی ئەو گرووپە هەر چالاکە و لەناو نەچووە و خۆی شاردۆتەوە.
تورکیا و پرسی کورد
ساڵح موسلیم وێڕای ڕەتکردنەوەی دەروەستی هیزەکانی کوردی سووریا بە پەکەکەوە، وتی: ڕاستە لەباری ئایدیۆلۆژییەوە زۆر لێک نزیکین، بەڵام پارتەکەی ئێمە لە لایەن خەڵکی سووریا و بۆ ئەوان دامەزراوە. تورکیا بەردەوام تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەمان لێ دەدا، کەچی هەڵە دەکا. ئێمە بەردەوام ئەوەمان سەلماندووە و دەستی ئاشتیمان بۆ تورکیا درێژ کردۆتەوە، بەڵام ئەنقەرە بەدوای کوردتۆقێنییەوەیە و کورد لە هەر جێیەک بێت بە هەڕەشەی دەزانن.
ئەم سیاسەتوانە کوردەی سووریا، هەروەها سەبارەت بە داواکاریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانیی پەکەکە بۆ چەکدانان و ئاگربڕ، وتیشی: ئەگەر پەکەکە و تورکیا ڕێککەون، ئەنجامی باشی بۆ ئێمە دەبێت. بەلام ئەگەر بڕیار بێت ئێمە چەک دابنێین، ئەوا دەبێ لە چوارچێوەی ڕیککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا بێت، نەک تورکیا.
هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
هاوسەرۆکی پەیەدە لە کۆتاییدا جەختی لەوەش کرد: هاوکارییەکانی ئێمە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوام دەبێت و هاوپەیمانی هیچ بەرپرسایەتییەکی بۆ بەرگری لە ئێمە لە بەرامبەر تورکیا یان ڕژیمی سووریا، لە ئەستۆ نەگرتووە. ئیمە پێکەوە هاوبەشین و نەک فەرمانبەر.
Your Comment