بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئامانج لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، بووژانەوەی داعش، لاواز کردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و دروست کردنی ئاژاوە لە ئەو ناوچەیەیە.
بە پێ بەیاننامەکەی مەسەدە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تورکیا زیاتر لە 70 جار هێرشی کردووەتە سەر کوردستانی سووریا.
هەروەها مەسەدە هێناویە کە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر جەنایەتەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا بە پێ ئەوەی کە پێشێل کرانی ئاشكرای یاسانێودەوڵەتییەکان و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکەیە، جێگای ڕەخنەیە و داوای کاردانەوەی بەپەلەی ئەمریکا و ڕووسیای کرد.
Your Comment