بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەممەد پاکپوور سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ناساندنی جێگری فەرماندەی سوپای کوردستان و فەرماندەکانی لەشکری 22ی بەیتولموقەدەس لە شاری سنە وتی: بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەی رۆژاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات و بەتایبەتی کوردستان، شەهیدی زۆر پێشکەش بە شۆڕش کرا.
ناوبراو بە وەبیرهێنانەوەی سەرەتای شۆڕش و بوونی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە لەو سەردەمەدا زۆربەی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی دژە شۆڕشەوە داگیرکرابوون، ڕێگاوبانەکان نائەمن بوون و هاتوچۆ تەنیا بۆ چەند کاتژمێرێک لە ڕۆژ ڕێگەپێدراو بوو.
ڕاشیگەیاند کە لە ساڵی 1385ی هەتاویەوە گرووپە تیرۆریستەکانی پژاک ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوای وڵاتیان نائەمن کرد و لە گەرمی بشێوییەکانی ساڵی 88 و 89ی هەتاوی هێزی زەوینی سوپای پاسداران بە ئۆپراسیۆنی هێرشبەرانە توانی تیرۆریستان لەم ناوچانە دەربکات و ئێستاش دەوڵەتی ناوەندی عێراقی ڕاناوە بۆ ئەوەی بەزووی چەکیان بکات.
Your Comment