بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوێکی یاسایی سووریا لە بەردەوام بوونی جەنایەتی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین بەهۆی سەرەنج نەدانی ڕێکخراوە مافییە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ئەمنی ناوچەکە ، هەواڵی دا.
ڕاشیگەیاند کە هاووڵاتیانی دانیشتووی عەفرین و دەوروبەری ڕۆژانە دەکوژرێن و دەڕفێندرێن و داراییەکانیان دەدزرێت.
بە پێ هەواڵەکان، مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ڕاپۆرتێکی نوێی لە جەنایەتەکانی ئەرتەشی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوانی لە عەفرین بڵاو کردەوە.
بە پێ وتەی ئەو ڕێکخراوە، میت و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە شار و گوندە جیاجیاکانی کوردستانی سووریا هەوڵی ڕفاندنی کەسەکان دەدەن و وێڕای دزینی پارەکانیان گواستوویانەتەوە بۆ شوێنی نادیار و هەروەها هەوڵی دینی ئۆتۆمبێل و داراییەکانی خەڵک وەکوو زەیتی زەیتوون و دارە زەیتوونەکانیان دەدەن.
Your Comment