بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا نەجەفی جێگری کاروباری مافی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی کۆنوانسیۆنی چەکی کیمیایی وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل، ئاماژەی دایە سەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر خەڵکی فەلەستین و کوشتنی 15000 کەس و بودمانی ماڵ، مزگەوت، قوتابخانە و نەخۆشخانە و کلێسەکان و داوای لێکۆڵینەوە ی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان هاوپەیوەند بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەتایبەتی لە بواری مێشکییەوە لەلایەن ئەو ڕژێمەی کرد.
نەجەفی بە ئاماژە بە داوای وەزیری میراتی ئیسرائیل بۆ بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لە دژی غەززە، ئەو بابەتەی سەلمێنەری چییەتی مەترسیداری چەکی کیمیایی لەوانە چەکی کیمیایی ئەو ڕژێمە لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هێنایە ئاژمار.
Your Comment