بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە دەسدرێژییەکانی و جگە لە نەخۆشخانەکان مزگەوت و وێستگەی سووتەمەنی دەکاتە ئامانج.
دەستدرێژی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە دەچێتە ٤١هەمین ڕۆژی خۆیەوە، لە کاتێکدا سەربازانی ئەم ڕژیمە جگە لە نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی و ژێرخانی مەدەنی دیکە، هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتەکان، ناوەندەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی و ژێرخانی مەدەنی دیکە زیاد کردووە.
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق: هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا- زایۆنی تا ئازادکردنی فەلەستین بەردەوامە
کەتیبەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق - حزبوڵڵا بە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانی خۆیان لە کەرتی غەززە و خۆڕاگری فەلەستین لە شەڕی "گەردەلوولی ئەقسا"، پابەندبوونی خۆیان بە درێژەی هێرشەکان لە کاردانەوە بە تاوانە شەڕانگێزەکانی زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکانڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق بڵاویان کردۆتەوە، ڕایانگەیاندووە کە خۆڕاگری ئەفسانەیی گەلی فەلەستین بەرامبەر بە دڕندەیی زایۆنیستەکان بە پشتیوانیی دوایین سیستەمی سەربازی و هەواڵگریی ئەمریکا و پاڵپشتی بەریتانیا، فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا، بەبێ سەبر و باوەڕیان بە پێویستی وەرگرتنەوەی مافەکانیان نەدەکرا.
Your Comment