AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٦ ١٨:٠٣

بڕی 35 هەزار ملیار تمەن گەڵاڵە لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان دەکرێتەوە

بڕی 35 هەزار ملیار تمەن گەڵاڵە لە سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان دەکرێتەوە

بەرپرسی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: بڕی 35 هەزار و 423 ملیار تمەن گەڵاڵە لە خولی دووهەمی سەفەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کوردستان، لە شارەکانی ئەو پارێزگا دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی ڕایگەیاند: کردنەوەی پڕۆژەی پێترۆکیمیایی شاری بیجاڕ بە سەرمایەدانەری زیاتر لە 34 هەزار ملیار تمەن وەکوو گرینگترین گەڵاڵە لە سەفەری سەرۆک کۆمار دەکرێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئەو سەفەرەدا پڕۆژەی بەرهەمهێنانی قیر بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 120 کەس لە مەریوان، پڕۆژی پێترۆس بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 300 لە سەقز، پڕۆژەی خشتەی فشاری بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 50 کەس لە قوروە و بەرهەمهێنانی پڕۆفیل یو پی وی سی بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 90 کەس لە سنە دەکاتەوە.

خەلیقی درێژەی دا: بە گشتی لە خلی دووهەمی سەفەری سەرۆککۆمار بۆ کوردستان دوو گەڵاڵە و شەش پڕۆژە بە بڕی زیاتر لە 35 هەزار و 460 ملیار تمەن دەکرێتەوە.

News ID 47833

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha