بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ئاماری نوێی قوربانیانی بڵاوكردهوه .
لەو ئامارەدا هاتووە: ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە بۆ 436 کەس زیادیکردوە، کە 91 منداڵ و 61 ژن و دو هەزار و 271 کەسیش بریندارن.
هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە فڕۆکەکانی ئیسرائیل مزگەوتێکیان لە کەمپی پەنابەرانی ئەلشاتی لە رۆژئاوای شاری غەززە کردە ئامانج و بەتەواوی وێرانیان کرد.
ناوبراو داوای لە بەرنامەی جیهانی خۆراک کرد، کە دەستڕاگەیشتنێکی سەلامەت و بێ بەربەست بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکان مسۆگەر بکات، داوای لە هەمو لایەنەکان کرد پابەندی بنەماکانی یاسای مرۆیی بن و هەمو رێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژیان و بژێوی خەڵکی مەدەنی، لەوانەش دڵنیابون لە دەستڕاگەیشتن بە هاوکارییە مرۆییەکان.
Your Comment