بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دژی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ پەکەکە یان ئەندامێتی لە ئەو ڕێکخراوە کە دوای هێرشی خۆکوژی یەکی ئۆکتۆبەر دەستی پێکردبوو، بە توندی درێژەی هەیە.
پۆلیسی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو بە هێرش بۆ سەر ماڵی کوردان، لانیکەم 75 کەس لەوانە ئەحمەد کانبال هەواڵنێری مێزۆپۆتامیا و ژمارەیەک لە ئەندامانی هەدپەی دەستگیر کرد.
تا ئێستا زیاتر لە 200 هاووڵاتی کورد لە تورکیا دەستبەسەر کراون.
Your Comment