AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٩ ١٧:٢٠

داخوازیی نوێی تورکیا لە سوید هاوپەیوەند بە کورد

داخوازیی نوێی تورکیا لە سوید هاوپەیوەند بە کورد

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا هەوڵەکانی ئێشتای سوید بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی گرووپە کوردییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەی بەس وەسف نکردووە و لەسەر هەوڵی توندتر ی ستۆکهۆڵم لە دژی کوردەکان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جودەت یەیلماز، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ڕێککەوتی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ پێوەندی بە بەرەنگار بوونەوەی سوید لەگەڵ گرووپە کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەوە هەیە، وتی: هەوڵەکانی ستۆکهۆڵم لە بەرانبەر گرووپە کوردییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەس نییە.

نوبراو قسەکانی بەرپرسانی سوید سەبارەت بە کردەیی کردنەوەی ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵاتەکە لە سەر ئەندامێتی ناتۆی ناڕاست وەسف کرد و وتی ئەبێ هەوڵ لە دژی گرووپە کوردییەکان ئەبێ توندتر ببێتەوە. تورکیا خوازیاری قەدەغە کردنی ناڕەزایەتی سەر شەقامی کوردەکانی دانیشتووی سویدە.

News Code 47510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha